ئه‌نارکیستان http://anarchistan.tk

چەند سەرنجێکی ڕەخنەگرانە لەسەر پەرتووکی “گۆڕان و وەرگۆران” / 8

Posted in پێشنیار - سه‌رنج - ڕه‌خنه‌ by anarchistan on 09/07/2011

هەژێن

*24ی سێپتەمبەری 2010

بەشی هەشتەم

كات و شوێن له‌ شۆڕشی سۆشیالیستیی.

شۆڕشی سۆشیالیستیی به‌و پێیه‌ی ده‌بێته‌ گۆڕانكاریی و وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ و مه‌زن بۆ گشت باره‌كانی كۆمه‌ڵ.. پێشبینییكردن و ده‌ستنیشانكردنی كات و شوێنی هه‌ڵگیرسانه‌كه‌ی كار و بڕیارێكی هێنده‌ ئاسان و ئاسایی نییه‌، …….؛ سه‌ره‌تا پێویسته ‌سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی (سه‌رهه‌ڵدان و پاراستن و درێژه‌پێدان)ی ئاماده ‌و رێكخرابێ.. هه‌روا نه‌خشه‌یه‌كی پێشنیاركراوی ئاكام و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی بۆ دارێژدرابێ ئه‌نجا به‌ باوه‌ڕبه‌خۆبوونێكی چه‌سپاو – خۆڕاگرانه ‌و بێ دووڵیی - بڕیارێكی چاره‌نوسسازانه له‌سه‌ر هه‌ردووكیان بدرێ؛ له‌سه‌ر كاتێكی گونجاو و دیاركراو (بۆ دایسانی یه‌كه‌م ترووسكه‌ی شۆڕش) و له‌سه‌ر شوێنێكی له‌بار و دیاركراو (جا ئه‌و شوێنه ‌وڵاتێكه ‌یا ناوچه‌یه‌كه ‌یا سه‌راسه‌ری جیهانه‌). ل.44

كات و شوێن بۆ شۆڕشی سۆشیالیستیی شتێكی ئاماده‌كراو یان یه‌ده‌گێكی به‌رده‌ست و دانراو نییه ‌تا هه‌ر كاتێك ئاره‌زوو بكرێ ده‌ستی بۆ ببردرێ و به‌كاربهێندرێ، هێشتا له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتپێكردن و كار راپه‌ڕاندنێكی نوێ خۆی ده‌نوێنێ و ئه‌زموونێكی هێنده ‌زۆری نییه ‌تا چه‌ندین رێوشوێنی ئه‌و كاره ‌كرده‌ییه ‌ساغ كرابێته‌‌وه ‌و دیارده ‌و ئه‌نجامی ئاشكرا و به‌رجه‌سته‌ی هه‌بێ و له ‌چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌یدا سه‌رپێییانه‌ ته‌ماشا بكرێ و به ‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رێبخرێ. ل.45

ئەم دوو پەرەگرافە، دووجار یەکدی ڕەتدەکەنەوە؛ جارێك لە ( ل.44)دا پلان و کاتی شۆڕش بە پێشمەرج دادەنێت، کەچی لە (ل.45)دا بۆچوونەکەی (ل.44) ڕەتدەکاتەوە. جارێك باس له‌ دوورینی شۆڕش دەکات وەك پۆشاکی بەردەستی بەرگدوورێك نەك وەك دیاردەیەکی زیندووی خۆبەخۆ و کتوپڕ و هەمیشە ئامادەی نێو بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان. جارێکی دی دەڵێتكات و شوێن بۆ شۆڕشی سۆشیالیستیی شتێكی ئاماده‌كراو یان یه‌ده‌گێكی به‌رده‌ست و دانراو نییه ‌تا هه‌ر كاتێك ئاره‌زوو بكرێ ده‌ستی بۆ ببردرێ و به‌كاربهێندرێ،“ کە ئەمەش ڕەتکەرەوەی نەخشە و پلانی نێودێرەکانی پێشووترە و یەکدی ڕەتدەکەنەوە.

ئەگەر لەم ناکۆکییە بگوزەرێم، ئەوا هێشتا خۆم لەتەك ڕوانگەیەکی میکانیکیدا دەرگیر دەبینم، کە شۆڕش بە خاڵی بڕیاردانی چەند کەسێك یا کاتژێری ڕاگەیاندن دەبینێت. ئەمە کتومت ڕوانگەی لێنیستەکانە، کە لە فێبریوەری خەڵك لەسەر شەقامەکان بوون، سەدان هەزار ژن مانیانگرتبوو، سۆڤیەتەکان پێکهاتبوون، کەچی ئەوان بیریان لە ئەندازیاری شۆرش دەکردەوە و لۆتۆ (یانەسیب)ی بەشداری دەسەلاتی بۆرجوازی یا شۆرشیان ڕادەکێشا.

پێشتر لەمەڕ هوشیاری شۆڕشگێڕانەی چینایەتی و ڕێکخستن و خەباتی جەماوەری بۆچوونی خۆم خستەڕوو، هەروەك پێموایە، کە ئەو خۆهوشیارییە و خەباتە ڕۆژانەیە، پێداویستی و ئەزموونکردن و ناکۆکی کار و سەرمایە دروستی دەکات و لە لای کرێکاران و توێژە بەرهەلستکارەکانی کۆمەڵگە گەڵاڵە دەبێت و وەك وەڵام بە پێداویستییه‌كانی خەباتی ڕۆژانە دێتە بوون، هەرواش شۆڕش ڕەوتێکی مێژوویی گۆڕانی کۆمەڵگەیە و سەروکەتنی خاڵی بە لوتکەگەیشتنی ناکۆکییەکانە. ئەگەر شۆڕش بە بەری درەختێك بچوێنم، ئەوا ئەو بەرانەی کە نەخۆشن، زوو دەکەونە خوارەوە، به‌ڵام بەرە تەندروستەکان تا دواخاڵی گەیین پەروەردە دەبن و ئینجا دەکەونە خوارەوە. بەمجۆرە شۆڕش خاڵی کەوتنەخوارەوەی بەرە گەنیو و کڕمۆڵەکان نییە، بەڵکو خاڵی بە ئەنجامگەیشتنی پرۆسەی شۆڕشەکەیە. سەرهەڵدان و پێگەیینی شۆڕشیش وەك پێگەیینی بەری درەختێك [بە فەرمانی خوا نایێتەبوون وەك ئایدیالیستەکان پاگەندەی دەکەن]بەڵکو بە یەکانگیری کۆمەلێك پێداویستی و بارودۆخ و لەباری کەشی پێگەیینەکەیە، دروستی دەکات. شۆڕشیش بەرهەمی ئەندازیاری دەستەبژێرێکی کۆمونیست نییە، بەڵکو بەرهەمی یەکانگیری هوشیاری شۆڕشگێرانە و گشتگیری ئەو خۆهوشیارییە و پێگەییینی ناکۆکییەکانی بندەستان لەتەك سەروەران و بەلوتکەگەیینی خەباتەکەیان و هاتنی خاڵی تەقینەوەی یەکجارییه‌، واتە پێداویستیڕوخانی سیستەمەکە، وەك سیستەمەکانی پێشوو کاتی خۆی دێت و ئەمەش بە ئامادەیی و خۆهوشیاری و ویستی چەوساوانەوە بەستراوە. هەرواش سەرکەوتنی دژەشۆڕشان لە چەشنی بۆرجواکان لە شۆڕشی دژی فیئۆدالیزمدا، وەك بەربوونەوەی بەرە نەخۆشەکانی درەختێکە و ئەوەش کۆمەلێك هۆکاری ناوەکی و دەرەکی خۆی هەیە و گەورەترینیان نائامادەیی خۆهوشیاری شۆڕشگێرانەی چەوساوان و خۆشباوەڕییانه‌ بە تێڕوانین و بەرنامەی وردەبۆرجوازی دسەلاتخواز، وەك خۆشباوەڕیی چەوساوان بە سۆشیالیستە دەسەلاتخوازەکان لە شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917ی ڕوسیەدا.

هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی هه‌ردوو شۆڕشی کۆمونەه‌ی پاریس و ئۆكتۆبه‌ری سۆڤیه‌تیی كۆمه‌ڵێك په‌ند و وانه‌ی چاكیان له‌ دوای خۆیانه‌وه‌ جێهێشت….. هه‌ر له ‌نێو ئه‌وانیشدا به‌وه‌ گه‌یشت بڕیاری كات و شوێن دیاركردنی هه‌ردوو شۆڕش بدرێ و پاشانیش به‌ ته‌واویی به‌ لاڕێدا بچن.ل.45

وەك پێشتر وتم، ڕوانگەیەك کە شۆرش و خاڵی بە تەقینەوەگەیشتنی شۆڕش یەکی دەگرێت، ناچار ئەندازیاران و ڕاگەیێنەرانی کاتژێری سفر قوت بکاتەوە، ئەوا بێجگە لەو دوو تەقینەوانە شۆڕش لە هیچ شوێنێکی دیکە نابینێت. ئەمە گەورەترین گورزی کوشندەبووە لە هزری شۆڕشگێڕیی و ڕۆڵ و کارای خودی چەوساوان لەو شۆڕشانەدا.

بە بۆچوونی من، جیهان تەنیا دوو شۆرشی بە خۆوە نەدیوە و بەردەوام بە خەباتی چه‌وساوان شۆرش بارگاوی دەبێت. ئەگەر ئێمە داخوازی و گۆرانەکانی ژیان لە ڕەوتی مێژوودا بە نموونە وەربگرین، بۆمان دەردەکەوێت، کە شۆرش پرۆسێسێکی بەردەوامی ڕوو لە پێشە؛ بۆ نموونە لە ئەوروپا و ئەمەریکا 300ساڵ ڕەشپێشتەکان وەك کاڵا بازرگانیان پێوە دەکرا و تەنانەت کەم سه‌یرکردنیان لەلایەن خودی چەوساوانی ئەو وڵاتانەوە دیاردەیەکی نکۆڵی هەڵنەگرە، کەچی ئەوڕۆکە نەوەی ئەو چەوساوە ناهوشیارانە لەتەك ڕەشپێستەکان ئەوینداری دەکەن. شەش دەهە پێشتر چەوساوانی فەرەنسە و ئاڵمان دەچوونە سەنگەری دەسەڵاتدارانەوە و دژی یەکدی دەجەنگان، کەچی ئەمڕۆ لە هاوخەباتی چینایەتیدا پشتیوانی لەیەك دەکەن. ڕۆژگارێك بوو، ئەوروپییەکان بە گوێڕایەڵی کەنیسەکان بەرەو خۆرهەلات بەڕێ دەکەوتن، کەچی لە جەنگەکانی ڤیتنام و کوریا و ئەفگانستان و عیراقدا لە 120شاری ئەوروپی و ئەمەریکیدا ملیۆنان مرۆڤ وەك هاودەردی و وەستانەوە دژی جەنگ، ڕژانە سەرشەقامەکان. ئایا ئەمانە بەشێك لە بەرگرتنی پرۆسێسی شۆرش نین، ئایا ئەمانە هەنگاوەکانی ناو شۆرش و بەرهەمی ئەو گۆڕانانانە نین، کە بەردەوامی شۆرش دروستییان دەکات؟ ئایا ئەمانە نیشانەی شۆڕش و هەنگاوی هەنووکەیی شۆڕش نین؟

من بۆخۆم ئەو تاقیگەرییەی سۆشیالیزم و دێمۆکراتی لە خوارەوەرا لە ئەرژەنتین [دەستبەسەرداگرتنی کارخانەکان و خۆبەرێوەبەرایەتی کرێکاریی و پێکهێنانی هەرەوەزییەکانی ناو گەڕەکەکان و هاریکاری و هاوپشتی چینایەتی نێوان بزووتنەوەی بێکاران و ڕێکخراوی دایکانی زیندانیان و خۆبەڕیوەبەرایەتییە کرێکارییەکان و ئەنجومەنی گەڕەکەکان ] کەمتر لەو دوو شٶڕشە نابینم، کە نووسەر و زۆرێکی دیکە ڕیزیان کردوون و دەکەن. چونکە لەم ئەزموونە تازەدا ئەوە زانا و فیلۆسۆف و بیریارە ڕیشن و سەکسۆکەدار و بۆیباخلەملەکان نین، کە لە سەرکردایەتی پارتەکانەوە پلانی خەباتی و شێوازی ڕێکخستن و هەنگاو و کاتی شۆڕشییان بۆ کرێکاران دیاری دەکەن، ئەوە خۆیانن و تەنیا خۆیان خەریکن هەر لەناو ئەم سیستەمە خۆیدا، سۆشیالیزم و دیمۆکراتی ڕاستەوخۆ، پێشنیار دەکەن و ئەزموونی دەکەن و نیشانی دەدەن، کە گەشەسەندن و پەرەسەندنی بەرهەمهێنان لە یەکێتی و یەکسانی و خۆبەڕێوەبەرایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشاندا باشتر لە سایەی بوونی بۆرجواکان و هیراشییەکەیاندا ڕوو لەسەر دەبێت و ئەمەش ئایدیای پێویستی قۆناخی سەرمایەداری بۆ گەیشتن بە سۆشیالیزم بەدرۆخستەوە، هەروەك کۆمونەکانی ئۆکرانیا ١٩١٧- ١٩٢١ هەرەوەزییەکانی کەتەلۆنیا ١٩٣٦-١٩٣٩ پێشتر نیشانیان دا، لە هەژارترین و دواکەوتووترین شوێنی ئەم گۆی زەمینەدا سۆشیالیزم وەك هەر شوێنێکی گەشەکردوو و دەوڵەمەندی دیکە شیاوی ڕوودان و سەرکەوتنە و لە هەردوو بارەکەدا ژیان و ئازادی و دادپەروەری و گەشەی بەرهەمهێنان و پەروەردەبوونی مرۆڤی ئازاد باشتر لەو [قۆناخە خوێناوییە] بەرهەم دێت، کە بیریارانی سەدەی نۆزدە پەسەندەیان دەکردن. بەڵام لە نموونەی دیکتاتۆری بۆلشەڤیزم لە روسیە و پاشرەوانیدا هاوکیشەکە پێچەوانە دەبێتەوە و دوای ٧٠ ساڵ ئیمپراتۆرییەکەیان وەك پەشمەك دەتوێتەوە و کۆتایی بە زیندانی سۆشیالیزمی دەوڵەتی و نەتەوەیی ڕوسەکان و ئەوانی دیکە دێت، ئەزموونەکان نیشانمان دەدەن، کە ئێمە ڕزگار ناکرێین، بەڵکو تەنیا خۆمان دەتوانین خۆمان ڕزگار بکەین و بۆ وەها ڕزگاربوونێکیش بێجگە لە خۆهوشیاریی و ویست (ئیرادە)ی خۆمان، هیچ پێشمەرجێکی گەشەسەندوویی ئابووریی و بوونی ڕێکخراوی قوچکەیی رامیاریی و نوێنەرانی چەنەبازی پارلەمان، پێویست و مەرجی سەرکەوتن نین.

ته‌نانه‌ت له‌و دواییانه‌ش كه‌ڵه‌گایی رژێمی سه‌رمایه‌داریی نه‌یانتوانیوه‌ بزاڤی کۆمونیستی رابردوو كه‌ هیچ رێكخراوێكی ئه‌وتۆ یان هێزێكی به‌رانگارییشی نه‌ماوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كاركه‌نار و سه‌ركوت بكا كه ‌هیچ رۆلێكی نه‌مێنێ له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌خشه ‌رامیارییه‌كان، هاوكات له‌ باری ئێستادا ته‌می سه‌ر به‌ لارێدا چوونی بزاڤی کۆمونیستی رابردوو به ‌ته‌واویی ره‌ویته‌وه‌ و یه‌كسانییخوازان رێگه‌چاره‌ و هێڵی تازه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و زۆر به‌كه‌موپوختیی كار ده‌كه‌ن و هه‌نگاوی گه‌وره‌ ده‌نێن.ل.46

لە سەراپای بابەتەکانی پەرتووکەکەی نووسەردا، بزاڤی یا هزرینوێی کۆمونیستیلەلای خوێنەر ئیدەکانی خودی نووسەر دەگەیێنێت، بەڵام لێرەدا خەریکە باس لەو ڕێکخراو و گروپانە دەکات، کە پاش داڕمانی ئیمپراتۆرییەکەی بۆلشەڤیزم سەریانهەلداوە. لەبەرئەوە پرسیارێکی دی لای من قوتدەبێتەوە، ئایا ئەو گروپ و هزرە ئەو تێڕوانینانەی ڕەتکردووەتەوە، کە بوونە نەزۆکی هزری کۆمونیستی کلاسیك؟ من بۆخۆم هێشتا شتی وام بەرچاو نەکەوتووە، کە کۆمونیزم وەك هزرێكی ئازاد واتە نائایدیۆلۆجیا هاتبێتە مەیدان و دەوڵەت و پارت و دیکتاتۆری و دەستەبژێری خۆی ڕەتکردبێتەوە.

ئێستا هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی سۆشیالیستیی له ‌جاران پتر له‌بارتر و گونجاوتره ‌و پێویسته‌هه‌ر ئێستا ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ئێستایه ‌ئه‌وه ‌ده‌گه‌یه‌نێ كه ‌ده‌بێ بای هێنده‌کۆمونیستانێك په‌یدا بووبن كه ‌هێزێكی هه‌مه‌لایه‌نیان تێدا بێ بۆ هه‌ڵگیرساندن و پاراستن و درێژه‌پێدانی شۆڕش ل.46

ئەگەر خۆم لەوە ببوێرم، کە بڕوام بەو شۆرشە قورمیشکراوە نییە، گریمان شۆڕش هەر ئەوەیە، کە دەستەبژێرێك ئاوەزییان پێی دەشکێت و بەو سەرەنجامە دەگەن، کە کاتی شۆڕشە، ئەوا لەم بارەدا هیچ بروام بە شۆرش نامێنێت، چونکە ئەگەر لەتەك سەدەکانی ڕابوردوو و سەردەمە پڕ هەڵچوونەکانی ڕابوردوو و ناجێگیری یا نەبوونی دەوڵەتە سەراپاگیرە نەتەوەییەکان لەتەك جیهانیبوونەوەی دەسەڵات و کولتووریبوونەوەی مشەخۆریی و هێز و پانتایی میدیایان بەراوردی بکەم، ئەوا بەپێچەوانەوە شۆڕش لە جاران گونجاوتر و لەبارتر نییە. ئەمە لەلایەك و لەلایەکی دیکەوە، شۆڕشی سۆشیالیستی، بەرهەمی شەڕی پارتیزانی و خۆپیشاندانی یاسایی و کودەتای دستەبژێرێکی کۆمونیست نییە، تاکو بە هەبوونی ژمارەیەکی دیاریکراو پیشە-ڕامیار[وەك بلانکی و لێنین و مەنسووری حیکمەت و ئەوانی دیکەی پێش و پاشیان پاگەندەیان بۆدەکرد]، سۆشیالیزم دامەزرێنن. نەخێر شۆڕشی سۆاشیالیستی، ڕاپەڕینی کۆمەڵگەیە، ڕاپەڕینی چین و توێژە بندەست و چەوساوەکانە، کە چیدیکە وەك سەردەمی کۆیلایەتی و دەرەبەگایەتی لەتەك بارودۆخ و سیستەمەکەدا ناگونجێن و ناچار بە گۆڕینی دەبن.

هەروەها وەك وتم هەڵگیرساندنی شۆرش و پاراستن و درێژەپیدانی بە هەبوونی ژمارەیەك دەستەبژێرەوە نەبەستراوە و پەیوەندی بە پێداویستی و ویستی ڕزگاربوونی چەوساوانەوە هەیە، کەی ئەو ویست و ناچارییە گشتگیر و یەکانگیر بوو، ئەگەر کۆمونیستەکانی هەموو دونیاش ببنە پارێزەری ئەم سیستەمە هەنووکەییە، ئەوا هەر دەبێت بڕوخیت و کەس ناتوانێت بیگێڕێتە دواوە، وەك چۆن سیستەمەکانی کۆیلایەتی، فیئۆداڵی، بەسەرچوون و بوونە بەشێك لە ڕابوردووی هەرگیز نەگەڕاوە.

به‌ڵام به ‌راگه‌یاندن و ده‌ستبه‌كاربوونی بزاڤێكی کۆمونیستی راشكاو و پشت ئه‌ستوور به‌جیهانبینیی نوێ و له‌دایكبووی نێو كه‌لتووری ڕەسەنی کۆمونیزم ده‌تواندرێ ئه‌و هێزه‌به ‌زوویی وه‌ده‌ستبهێندرێ، ل. 46

بەداخەوە من لە خوێندنەوەی واژەی ڕەسەندا تەنیا ئۆرتۆدۆکسیزمەکەی حیکمەتیستەکان دەخوێنمەوە. ڕەسەن واتە چی و ناڕەسەن کامەیە؟ ڕەسەن لە هەموو بوارەکاندا واتە نەگۆڕ، شتێك کە وەك خۆی مابێتەوە. (ئۆرتۆدۆکسی مارکسی)یش هەر ئەمەیە، ئایا مەبەستی نووسەریش هەر مارکسیزمی ئۆرتۆدۆکسە؟ ئەگەر ئەرێ، ئیدی پاگەندەکانی زانستیبوونی مارکسیزم چ بنەمایەکیان هەیە؟ لەوەها بارێکدا ئایا ئۆرتۆدۆکسیبوون ناکاتە کۆنەپەرستی و کۆنەپارێزی؟

به‌ڵكه ‌له‌هه‌ر شوێنێك توانا و پێداویستییه‌كانی هه‌ڵگیرسان په‌یداكرابێ و توانای پاراستن و درێژه‌پێدانی ئاواكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆشیالیستیی نه‌خشه‌یه‌كی به‌رنامه‌ئامێزی زانستیی و هونه‌ریی بۆ كێشرابێ ئه‌وا پێویسته ‌ئه‌و شۆڕشه ‌له‌وێ ئه‌نجام بدرێ ل. 46

ئەم تێڕوانینە میکانیکیانە و ئەم وێنا کۆمیدییە لە شۆڕش سەردەمی بەسەر چوو، لەو کاتەوەی نووسەر ئەم بابەتانەی نووسیون و من دەستم بە خوێندنەوەیان کردووە، دەیان شت وەك هەنگاوە وردەکانی شۆڕش گۆڕاون و ڕوویانداوە. شۆڕش لەسەر پلانی زانستی و هونەری ناوەستێت. شۆرش کۆپی خانەیی مەڕ و پلانی هێڕشی سەربازی نییە، تاوەکو نەخشەیەکی بەرنامەئامێزی زانستی و هونەریبۆ بکێشرێت. شۆڕش، هوشیاربوونەوە و خەبات و یەکگرتنی چەوساوانە، کە دوا وێستگەی لە سەرزەمینی سەرمایەداریدا، لەناوبردنی دەسەڵات و پێکهاتە هیرارشییەکانی کۆمەڵگە و ناوەندەکانی بڕیاردانی سەروو خەڵکییە و خاڵی دەستپێکردنی مێژوویەکی دیکەیە؛ مێژووی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری مرۆڤ وەك تاکی کۆمەڵایەتی هوشیارەوەبوو لە بەرەبەیانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییەوە تا هەنووکە و تا کاتیك کە سەروەری مرۆڤ بەسەر مرۆڤدا یا کۆیلەتی مرۆڤ بۆ مرۆڤ لە ئارادا بێت، شۆڕش بەردەوام دەبێت و مرۆڤی ئازادیخواز هەموو ساتێك لە شۆڕشدا دەبێت، بە واتایەکی دیکە شۆڕش پڕۆسێسێکی بەردەوامی مێژووییە، کە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە دژە سەروەرییەکان لە هەر ساتێکی خەباتی ڕۆژانەدا پایەکانی جێگیر و سەرکەوتنەکانی تۆمار دەکەن، شۆڕش کاتێکی دیاریکرا و نەخشەیەکی پێش ئامادەکراو نییە . چونکە هەروا کە هیچ دیاردەیەك یا سیستەمێك لە شەوڕۆژێك و بە پلانێکی میکانیکی نەهاتووەتە بوون، هەرواش شۆڕش دژی دیاردەکان و سیستەمەکان و لەناوبردنیان لە خاڵێك و ساتێکی دیاریکراو و قورمیشکراو و لە شەوڕۆژێکدا ڕوونادات و سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت و ئەو دیاردە چینایەتییانەی کە بە پرۆسێسێکی مێژوویی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە و بوونەتە بەشێك لە کولتووری خەڵك، بە راگەیاندنێکی جادووییانەی دەستەبژێرێك لە شەووڕۆژێکدا لەناو ناچن، هەر ئەمە وەك ئەرکێکی شۆرشگێڕانە بەسەرماندا دەسەپێنێت، کە هەر ئەمڕۆ و لەناو ئەم سیستەمە چینایەتییەدا بۆ ڕاگرتن و ئاوەژووکدنەوەی ئەو پرۆسێسە مێژوویە، ڕۆژانە لە پایە کۆمەلایەتی و کولتوورییەکانی سیستەمی سەروەری چینایەتی بدەین و ئەڵتەرناتیڤە ئابووریی و رامیاریی و کولتوورییەکانی خۆمان بەهەر رادەیەك کە بۆمان لواو بێت، جێگیر و کۆمەڵایەتی بکەینەوە. لەسەر ئەم بنەمایەیە، کە دەڵێم ڕۆڵی دەستەبژێری پیشە-ڕامیار بێجگە لە وێناکردنی سۆپەرمانی بە کەتوار، هیچی دیکە نابێت و ئەگەر هەزاران جار ئەو هەلەیان بۆ بڕەخسێتەوە، کە لە خۆشباوەڕیی چەوساوانی شۆڕشی 1917دا بۆیان ڕەخسا، ئەوا بێجگە لە گەورەتربوون و فراوانتربوونی ئاست و ڕەهەندی دیکتاتۆری و ماڵوێرانی و “کوشتن و سێدارەی شۆڕشگێڕانە“ی خودی چەوساوانی ناڕازی، هیچی دیکە بەرهەم ناهێنێنەوە. سەرهەڵدانی هەموو دیکتاتۆرییەکیش لەو خاڵەوە سەرهەڵدەدات، کە کەمینەیەك، زۆرینە بە گەمژە و نەزان دەزانێت و پێیوایە ئەرکی ئەوە، کە ژیان و چۆنیتەتی بیرکردنەوە و هەلسوکەوتییان پێ دیکتە بکات و کودەتا بکات و میری دامەزرێنێت و بڕیاریان بۆ بدات و کۆمەڵگەیان بۆ بکات بەوبەهەشتەی کە خۆی نێوی دێمۆکراسی و سۆشیالیزم و زۆری دیکەی لێدەنێت.

سه‌ره‌نجام دیاركردنی كات و شوێن بۆ شۆڕشی سۆشیالیستیی به‌گوێره‌ی (چه‌ند و چۆن و چیه‌تیی)ی هه‌ڵسانه‌سه‌رپێی كرێكاران و چینه ‌زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵ و بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی هزری کۆمونیستی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێ كه ‌ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه ‌ماوه‌یه‌كی كه‌م یان زۆر بخایه‌نێ به‌ڵام بێگومان هه‌ر دێته‌پێش و گرنگیش ئه‌وه‌یه‌ كه ‌تا پێنه‌گه‌یشتبێ ده‌ستی بۆ نه‌بردرێ.ل.46

کات و شوێن دیاریکردن لە پانتایی گەردووندا چەندە لە کەتوارەوە دوورە، هێندەش ساتی تەقینەوەی کۆتایی شۆرش (نەك شۆڕش)ی کۆمەڵایەتی، لە نەخشە و سات دیاریکردنی کودەتاچییانە [نەك شۆڕشگێڕانە]وە دوورە.

خوێنەرانی هێژا، ئەو بەشانەی هێڵیان بەژێردا کێشراوە، لە پەرتووکی “گۆڕان و وەرگۆران” وەرگیراون و بۆ ئاسانکاری و جیاکردنەوەیان، من هێڵم بەژێردا کێشاون. بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:http://emrro.com/goranuwergoran.htm

پێشنیاری ده‌سته‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران له‌مه‌ر هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ی

Posted in پێشنیار - سه‌رنج - ڕه‌خنه‌ by anarchistan on 19/04/2011

پێشنیاری ده‌سته‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران له‌مه‌ر هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ی

  • پێکهێنانی کۆمیته‌کانی مانگرتن و خۆپیشاندان و هتد…
  • به‌رگرتن به‌ ناوچه‌گه‌رێتی و شارچییه‌تی و پارت پارتێنه‌، که‌ هه‌ندێك لایه‌ن و ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتخواز بۆ په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دنه‌ی ده‌ده‌ن و هتد…
  • به‌رگرتن به‌ هه‌وڵی هه‌ر گروپێك که‌ بیه‌وێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌ دژه‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بۆ دژه‌ پدک یا ینک یا هه‌ر شتێکی دیکه‌ بگۆڕێت، واته‌ به‌رگرتن به‌وانه‌ی که‌ بۆ ئامانجی تایبه‌تییان ده‌خوازن خۆپیشانده‌ران به‌ گژی نه‌یاره‌کانیاندا بکه‌ن و هتد…
  • به‌رگرتن به‌و دروشم و پاگه‌ندانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت هێزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتایه‌تی و ده‌ستبژێری خۆیان به‌کاربه‌رن و هتد…
  • به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازییه‌ جه‌ماوه‌ریییه‌کان، که‌ ده‌ربڕی خواست و ئاواتی گشتین[ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی] له‌ به‌رامبه‌ر دروشم و داخوازی پارت و گروپه‌ رامیارییه‌کان و هتد…
  • هه‌ڵپێچانی ده‌موچاو له‌کاتی خۆپیشاندان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا و هتد…
  • هه‌ڵگرتنی ئاو بۆ ده‌موچاوشتن له‌ کاتی به‌رکه‌وتنی گازی فرمیسك ڕژێن و هتد…
  • بڕینپێچی و ڕزگارکردنی بریداره‌کان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ فریاگوزاره‌کانی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ و هتد…
  • ئاگادارکردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی ناوی گیراوه‌کان له‌ کاتی ده‌ستگیربووندا و هتد…
  • بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌لات و چه‌کداره‌ ته‌قه‌گه‌ره‌کان و گرتنی وینه‌ و کورته‌ فێلم له‌سه‌ریان له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا و هتد…
  • هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کان بۆ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و داماڵینیان له‌ چه‌ك و ناچارکردنیان به‌ ده‌رچوون له‌ شار و گونده‌کان و هتد…
  • به‌رگرتن به‌ کوشتوبڕ و توندوتیژی، گرتنه‌به‌ری شێوازی پارێزگاری له‌ خۆکردنی گونجاو و هتد…
  • به‌رگرتن به‌ جیاوازی دروستکردن و ده‌سته‌گه‌ری و هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردن و خۆسه‌پاندنی گروپه‌ ڕامیارییه‌کان و هتد…
  • په‌یوه‌ندیگرتن له‌ته‌ك هه‌ڵسوراوانی جه‌ماوه‌ری له‌ ئاستی سه‌رتاسه‌ری شار و گونده‌کانی کوردستان و عیراق و هتد…
  • بڵاوکردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌واڵ و وێنه‌ و کورته‌ ڤیدیۆکان به‌ فه‌یسبووك و تویته‌ر و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌ و هتد…
  • هه‌ڵخڕاندنی مانگرتنی گشتی؛ هه‌ر له‌ مانگرتنی گشتی له‌ کار، مانگرتن له‌ کردنه‌وه‌ی میدیای سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و بایکۆتی ڕۆژنامه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌لات و هتد…
  • هه‌وڵی ده‌ستبه‌جێ بۆ پێکهێنانی کۆمیته‌ و ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان له‌ شوێنی کار و له‌ناو گه‌ڕه‌که‌کاندا و خۆلادان له‌ شه‌ڕی گروپه رامیاییه‌کان له‌سه‌ر ناونانی ڕێکخراوه‌کان و هتد…
  • ده‌ستبه‌کاربوون له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و گێرانه‌وه‌ی کارخانه‌ و فه‌رمانگه‌ و خوێندگه‌ و کاروباره‌ گشتییه‌کان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆتۆنۆمی کۆمیونیتییه‌کان و هتد…
  • هاوکاتی هه‌وڵی پێکهێنانی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌کان، نابێت ڕۆڵی بناخه‌یی کۆمیته‌کان و رێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ خۆجێییه‌کان له‌بیر بکرێت و پێویسته‌ بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌کان و پێکهاتن و یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی کۆمیونیتییه‌کان و شاره‌کان و گونده‌کان و هتد…
  • به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی به‌شداری پارت و ڕێکخراوه‌ ڕامیارییه‌کان له‌و کۆمیتانه‌دا تا ئاستی ئاماده‌یی تاکه‌کان و ڕێگه‌گرتن له‌ پارت و ده‌سته‌بژێره‌کان له‌ بڕیاردان و قسه‌وباسه‌کاندا و له‌ ناوهێنان و خۆسه‌پاندنیان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی پێشتر ئاماده‌کراوی پارته‌ ده‌سه‌لاتخوازه‌کان و هتد…
  • به‌رگرتن به‌ هه‌ر هێز و که‌سێك که‌ بیه‌وێت هانا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی که‌سیی و گروپی و خێله‌کی به‌رێت و هتد…
  • به‌رگرتن له‌ گروپ و ده‌سته‌چیه‌تی (سکتاریزم)ی گروپه‌ چه‌په‌کان و هتد…
  • ده‌ستکۆتاکردنی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌ڵات و پارته‌ هاوپه‌یمانه‌کانیان له‌ ده‌سته‌مۆکردن و به‌لاڕێدابردنی ڕاپه‌ڕیندا و هتد…
  • پێکهێنانی ده‌سته‌ و هێزی پاریزگاری له‌ نێوه‌ندی کۆمیته‌کان و گه‌ڕه‌که‌کاندا و هتد…
  • پێکهێنانی کۆمیته‌کانی پاراستنی شوێنه‌ گشتییه‌کان و ناوه‌نده‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان و سپاردنی ئه‌رکه‌کان به‌ خودی که‌سه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ ڕێگه‌ی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ره‌وه‌زییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، وه‌ك کۆمیته‌، ئه‌نجومه‌ن، کۆمون، سۆڤییت، ڕێکخراوی پیشه‌یی خوێندنگه‌ به‌ خوێندکاران و کارگه‌ به‌ کرێکاران و فه‌رمانگه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران و کاروباری گه‌ره‌که‌کان به‌ ئه‌ندامانی گه‌ره‌که‌کان و گونده‌کان به‌ گونده‌کان، و هتد…
  • ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کاناڵه‌کانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و چاپه‌مه‌نییه‌کان و خستنه‌کاریان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی راپه‌ڕین و هتد…
  • پێکهێنانی ئه‌نجومه‌ن و کۆمیته‌ و ڕێکخراوه‌کانی شوێنی کار له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردن و بڕیاردانی ڕاسته‌خۆ و پیاده‌کردنی کاری ڕاسته‌خۆ (Direct Action) و هتد…
  • هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی فێدراسیۆنی ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان و هه‌نگاونان بۆ پێکهێنانی کۆنفیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رتاسه‌ری بیرکردنه‌وه و خۆجێی کارکردن و ڕێکخستنی ناقوچکه‌یی (ناهه‌ره‌می – ناهیرارشی) و هتد…
  • هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان که‌ پارته‌کان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی و ناوه‌ندی سه‌پاندوونی و پێکهێنانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و پیاده‌کردنی دێـمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ك بناخه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ و هتد…
  • ده‌رکردنی به‌ڕێوه‌به‌ران و کارمه‌ندانی میری و کۆمپانییه‌ تایبه‌ته‌کان له‌ کارخانه‌ و شوێنه‌کانی دیکه‌ی خزمه‌تگوزاری و پێکهێنانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌کانی کار و خزمه‌تگوزاری له‌ خودی کرێکاران و کارمه‌ندان و هتد…
  • ئه‌مانه‌ و چه‌ندین کاری تر، که‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 و زنجیره‌ ڕاپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و هتد…

ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕین

19ی شوباتی 2011

سلێمانی

الاقترحات المجموعة من المتظاهرین حول الخطوات الاولیة للانتفاضة الجماهیریةالمسقلة

Posted in پێشنیار - سه‌رنج - ڕه‌خنه‌, عربی by anarchistan on 19/04/2011

الاقترحات المجموعة من المتظاهرین حول الخطوات الاولیة للانتفاضة الجماهیریةالمسقلة

* تشکیل اللجان الإضراب و المظاهرات….الخ

* صد ای المحاولة،التی ترید انحراف الاتجاه‌ الاحتجاجات والانتفاضة، وصد الکل التعصب المناطقیة، الطائفیة والإنحیاز لهذه‌ المدینة او تلك المدینة ومحاربة الاتجاهات الحزبیة الضیقة الذي تروج لها بعض الجهات و المجموعات السلطویة ….الخ

* صد و منع عن کل المحاولات بقصد التغير الأتجاه‌ الصحیح المظاهرات أو المطالب الإعتراضیة لجماهیر المنتفضة ضد السلطة و محاولة جره‌ بأتجاه‌ محاربة ‌هذا الحزب أو ذلك الحزب، هذا القومیة، الدین والمذهب أو ذلك القومیة،الدین والمذهب، بمعنی الأخر فإن هذه‌ المحاولة لا یستفاد منها أحدا غیر السلطة و السلطویون ….الخ

* محاولة منع کل الشعارات والهتافات التي لا تخدم المسیرة المنتفضة، بل تخدم الأحزاب والجماعات المعینة ….الخ

* رفع و بروز المطالب الجماهیریة و الشعارات والهتافات الجوهریة الملحة مثل ”الحریة-المساواة-العدالةالإجتماعیة”التي تعبر عن المصالح الجماهیر وفی نفس الوقت المضادة لمصالح الاحزاب و الجماعات السیاسیة ….الخ

* وضع الکمامات علی الوجوه‌ لتقلیل التأثیر الغازات المسیلة لدموع و جلب الماء لغسل الوجوه‌ عند الاصابة ….الخ

* اخذ الإحتیاطات الطبیة والإنقاذ المصابین بمساعدة الفرق المشكلة لهذا الغرض بالذات ….الخ

* الإعلام والإیصال الأسماء المعتقلین في حالة وقوعهم في المصیدة الأجهزة القمعیة….الخ

* نشر الأسماء الافراد المرتذقة و کشف الأسماءالاشخاص المسلحین الذین یطلقون النار علی المتظاهرین….الخ

* البذل الجهود الحثیثة لکسب العطف القوات المسلحة و جلبهم الی الجبهة الجماهیر و تأثیر علیهم لترك المدن والقری ….الخ

* الإمتناع عن کل المحاولات لزرع البذور الروح التفرقة والأفکار العصبویة و عدم المجال لخلق الجو السیادي الحزبي أو المجموعات السیاسیة ….الخ

* عدم المجال إطلاقا لأعمال العنف والقمع و اللجوء دوما الی الأسالیب الدفاعیة المجربة بدل الهجمات العشوائیة والهمجیة ….الخ

* إقامة العلاقات و التنسیق مع الناشطین الإجتماعيين في المدن والقری في شتی المجالات و علی کافة الأصعدة ….الخ

 

* نشر الاخبار والصور والأفلام فیدیو عن الطریق الشبکات الإجتماعیة مثل(فیسبوك و تویتر) و….الخ

* العمل لأجل التفعیل کافة الجهود التي تبذل لخدمة الاضراب العام عن العمل وقطع کافة الصلة مع الإعلام ذات الصلة بالسلطة ….الخ

* الإستعجال لتکوین الکومونات والمجالس والتنظیمات الجماهیریة الاخری في الأماکن العمل و المحلات، ینبغي العدم الوقوع في خطأ المناوشات و جر الحبل مع التنظیمات الأخری بصدد التسمیة المنظمات الجماهیریة ….الخ

*العمل من أجل الفتح و الإسترجاع المعامل والمکاتب والمدارس و کافة الأشغال العامة الی الإدارةالذاتیة لجماعیات و تشکیل التعاونیات فی کل المجالات ….الخ

* عند الإنشغال لتکوین الشبکات و التنظیمات الإجتماعیة ینبغي عدم الإهمال الدور الاساسي والجذري لجماعیات والمنظمات الجماهیریة العفویة یجب أن تؤخذ القرارات والإختیار الأسالیب العملیة لتنفیذهم تقرر في الاجتماعات العامة لجماعیات المتحدة والأتفاق علیهم بحریة تامة ….الخ

* التشکیل الجماعیات لمحافظة الأماکن العامة و المراکز الاجتماعیة ینبغي التسلیم المهمة الحفاظ الی الناس المعنيين أنفسهم عن الطریق المجالس التعاونیة والمنظمات المهنیة،الإعطاءالمدارس الی الطلاب والدارسین و المعامل الی العمال والأشغال المحلات الی الأهالي المحلات و القری الی القرويين ….الخ

نا بۆ دێمۆکراسی پارلەمانی X بەڵێ بۆ دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ = هەڵبژاردن + بڕیاردان + جێبەجێکردنی گەلیی

Posted in پێشنیار - سه‌رنج - ڕه‌خنه‌ by anarchistan on 08/04/2011

نا بۆ دێمۆکراسی پارلەمانی

بەڵێ بۆ دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ = هەڵبژاردن + بڕیاردان + جێبەجێکردنی گەلیی

نا بۆ دێمۆکراسی پارلەمانی

بەڵێ بۆ دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ

= هەڵبژاردن +  بڕیاردان + جێبەجێکردنی گەلیی

نا بۆ دەسەڵاتی ناوەندی

بەڵێ بۆ خۆبەڕێوەبەرایەتی هەرەوەزییەکان

نا بۆ دەسەڵاتی قوچکەیی (هەرەمی)

بەڵێ بۆ تۆڕ و ڕایەڵەی کۆمەڵایەتی (زنجیرەیی)

نا بۆ فیدرالیزمی پارت و خێڵ و نەتەوەکان

بەڵێ بۆ یەکگرتنی ئازادانەی گوند و شار و ناوچەکان

نا بۆ شوانەیی دەستەبژێرەکان (نخبە)

بەڵێ بۆ خۆکارایی (ئۆتۆنۆمی) تاکی ئازاد

نا بۆ کەرتی تایبەتی و حزبی و حکومی

بەڵێ بۆ کەرتی گشتی پیشەسازیی و کشتوکالیی هەرەوەزیی و ئازاد

نا بۆ سیستەمی دەسەڵاتگەرایانە و ئایینیانەی خوێندن و پەروەردە

بەڵێ بۆ سیستەمی ئازادانەی پەروەردە و فێرکردن

نا بۆ هەڵبژاردنی چوار ساڵ جارێك و سەرۆکایەتی

بەڵێ بۆ کۆبوونەوەی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی ئۆتۆنۆمی

نا بۆ دەستتێوەردانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی

بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، بەڵێ بۆ ئازادی، بەڵێ دادپەروەری

نا بۆ نوێنەرایەتی پارتەکان و دەستەبژێرەکان و مەلا و ئەمیرەکان

بەڵێ بۆ خەباتی ڕاستەوخۆ، بەڵێ بۆ دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ

جەماوەر و ئازادی لە بەرامبەر دەسەڵات و زۆرداریدا

Posted in پێشنیار - سه‌رنج - ڕه‌خنه‌ by anarchistan on 04/04/2011

هاوار

سڵاو ئازیزانم لە مەیدانی ئازادی

دەسەڵات بە زۆر سەپاوە و تەنیا بە زۆریش لەناو دەبرێت. بەڵام دەبێت ئەوە لەلامان ڕۆشن بێت، کە زۆر تەنیا تەقە و زیندان نییە، بەڵکو پێش هەموو شت کارایی ئابووری و ڕەهەندی کۆمەڵایەتیبوونەوەی زۆرە وەك پێداویستی پاراستنی کۆمەڵگەی نایەکسان. بۆیە زۆری جەماوەر ناتوانێت گارەگاری ئەندامپارلەمانەکانی لیستی-گۆڕان و تەقاندنەوەی چەند نارنجۆکێك بێت، بەڵکو لێدانە لە شادەماری زۆری دەسەڵات، کە ئابوورییە، ئەمەش مانگرتنی گشتی و خەباتی ئابووریی دەخوازێت، هەروا ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگە لە ڕێکخراوەی ئازاد و سەربەخۆی جەماوەریی چین و توێژەکانیدا، کە ڕەهەندی کۆمەڵایەتیی دەسەڵات و زۆر لاواز و پوچەڵ دەکاتەوە. بۆیە تەنیا بە زۆری خەباتی ئابووریی و تێکشکاندنی کۆمەڵایەتیبوونی دەسەڵات، دەتوانین کۆتایی بە زۆرداری و ملکەچیی و نایەکسانی و ناداپەروەری بهینین..

وا یەکی ئایار بەرێوەیە و ڕۆڵی مانگرتنی سەرتاسەری جەماوەری و مانگرتنی کرێکاران یەکلاگەرەوەیە، شێوازێك لە خەبات، کە هیچ هێزێكی سەربازیی و پۆلیسی ناتوانێت بەری پێبگرێت…

جارێکی دیکە دەستتان دەگوشم و مێژووی  راستەقینەی ئەم ڕۆژانە، هەنگاوە پەیگیرانەکانی ئێوە دەینووسنەوە…

کاتێك کە مردووەکان دێنە گۆ*

Posted in پێشنیار - سه‌رنج - ڕه‌خنه‌ by anarchistan on 13/03/2011

هەژێن

بەرایی: کەس گەمژە نییە، بێجگە لەوانەی کە پێیانوایە، کەسانی دەرەوەی بازنە ڕامیاریی و ڕۆشنبیرییە دەستەبژێرییەکانی خۆیان گەمژەن و بۆ گوزەراندنی ژیان و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی خۆیان پێویستیان بە شوانەیی ئەوان هەیە. لێرەدا مەبەستم کەسێك، دەستەیەك یا پارتێکی دیاریکراو لە دەسەلاتخوازان نییە، بەڵکو مەبەستم هەموو ئەو کەس و لایەنانەیە، کە بۆ سەرمایەگوزاری ڕامیاریی لەسەر خرۆشان و لەخوێنگەوزانی نارازییانی کۆمەڵگە کەوتتونەتە پێشبرکێ و پاشقوڵ لەیەکگرتن و نووسینەوەی مانیفێست و وانەوتنەوە بە خەڵکانی دەرەوەی بازانەکانی دەستەگەریی خۆیان.

لەبەرئەوەی پێشتر، لەمەڕ مانیفێستی دەستەبژێری پۆستمۆدینیستە تەکنۆکراتخوازەکان و کۆمپانیا و لیستی نەوەی سێیەمی جەلالیزم (کۆمپانیای وشە و لیستی گۆڕان) بۆچوونی خۆم لە زۆر بۆنەدا دەربڕیوە، بۆیە لێرەدا لە دووبارەکردنەوەی وەها کارێك خۆم لادەدەم و خۆشم لە دەستچنکردنی ئەو وتارانەی کە لەو دووبازنەدا دەسوڕێنەوە لادەدەم و تەنیا ئاوڕ لە دەستەیەکی بەڕواڵەت ناکۆك و ڕادیکالی ئاراستە دەسەڵاتخوازەکان دەدەمەوە، کە بە گومانی خۆیان لە خۆکاندیتگەرانی دەسەڵات و نوێنەرانی سیستەمی چینایەتی و ئۆپۆزسیۆنە فەرمییەکەی، جیاوازن.

هەڵبەتە لێرەدا ئەوەندەی مەبەستم ئاراستەکردنی پرسیار و خەریککردنی خوێنەرە بە وردبوونەوە لە پرسەکان و دیاردەکان و هەوڵە ڕامیارییەکان و بانگهێشتی خوێنەرانی هێژایە بۆ سەر مێزگردی لێدوان و بۆچوون گۆڕینەوە، ئەوەندە مەبەستم هەڵدانەوەی هەزاران بەیاننامەی لەبارچوو و ناجێگیری و کاتییبوون و ناکۆکبوونی هەڵویستەکانی ئەم ڕەوتە مارکسیستە دەسەڵاتخوازە (کۆمونیزمی کرێکاری - ک.ک) لە ڕووداوەکانی 20 ساڵی ڕابوردوودا نییە، کە نەك تەنیا کاتی من، بەڵکو ئەگەر کاتی هەموو ڕەخنەگرانی ئەم ڕەوتە بۆ کۆکردنەوە و بەراوردی بەیاننامە تەمەن چەند چرکەییەکانی تەرخان بکرێت، هێشتا فریا ناکەوین و لەو بڕوایەشدام زۆرێك لە لایەنگرانی، فریای خوێندنەوە و بەراوردی بەیاننامە و هەلوێستەکانی پارت و باڵەکانی خودی ڕەوتەکە نەکەوتبن.

بۆیە لێرەدا دوو نموونە لە پەیوەند بە ناڕەزایەتییەکانی هەنووکەی کۆمەڵگەی کوردستان هەڵدەبژێرم؛ وتاردان و دروشمەکانی «کۆمونیزمی کرێکاری - خەسرەو سایە» لە مەیدان ئازادی و مانیفێستی «ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری» لەمەڕ بارودۆخی ئێستای کوردستان، کە دیارترین قسەوباسی ئەم ڕەوتەن لە سایت و مەیداندا. بۆ ئەوەی کە سەرنج و پرسیارەکان لە زنجیرەیەکی بەدوای یەکدا هاتوودا دەرکەون و هەردوو باڵی ڕەوتەکە بگرنەوە، لە تازەترینیانەوە دەستپێدەکەم.

 

هەرچەندە وەڵامێکی کورتیش بۆ کادیرە خۆبەرابەرزانەکانی ئەم ڕەوتە، کە دوو هەفتەیە پەیتا پەیتا لە کەنەدا و ئەروپا و ئوسترالیا و تورکییەوە، ژنان و کۆمونیستەکان و ئازادیخوازان بۆ پاشڕەوی و گوێڕایەڵی بانگەواز دەکەن، بەپێویست دەزانم، بەڵام لەبەر دریژبوونەوەی بابەتەکە، ناچارم واز لەو ئاوڕدانەوەیە بهێنم و داوا لە ڕابەرانی بانگەوازکەر بکەم، بەڵکو بانگەوازەکانیان وەربگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی، تاوەکو هاوبیرەکانیان خەم بۆ وەجاخکوێری کارل مارکس لە خۆرهەڵاتی ناویندا نەخۆن! لەملاشەوە ئیتر پێویست ناکات من یا کەسێکی دیکە، ئەو ئەرکە بکێشێت وەك نوکتە بۆ ئاخێوەرانی زمانەکانی دیکەی بگێڕێتەوە و بەو جۆرە ئەرکەکەمان سووکتر دەبێت و ئەوەندە بەسە لەسەر دەقی کوردی بانگەوازەکان بنووسین: «بەبێ توانج، خوێنەری هێژا، پێمەکەنە …»

وەك هەمووان ئاگادارن، ڕەوتی (کۆمونیزمی کرێکاری) لە ڕاپەڕینی ئازاری 1991دا بە دروشمی «ئازادی، یەکسانی، حکومەتی کرێکاری» لە کۆمەڵگەی کوردستاندا دەرکەوت. پاش چەند ساڵێك لە فوکردنەخۆ لە بەیاننامە و وتارەکانیاندا و پوکانەوەی پارتێك کە بۆ ڕزگارکردنی ڕێکخراوەکانی پێش بە پارتبوونی ئەو ڕەوتە پێکهات، دروشمەکەیان گۆڕی و کردیانە «حکومەتی سۆشیالیستی» و «کۆماری سۆشیالیستی». کاتێك کە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی کوردستاندا، خۆقەبەکردن و پاگەندەی هێزی سێیەمیان مایەپوچ دەرچوو، جارێکی دیکە دروشمەکەیان گۆڕی و کردیان بە «حکومەتی سکیولار» [سکیولاریست دروستە] و پاشان کە لە نەزۆکی تێزەکە دەسەلاتخوازانەکانیاندا نائومێدی باڵی بەسەر ئەندامانی خوارەوەی ڕێکخستەکانیاندا کێشا و وەك نارنجۆك پارتەکەیان بوو بە هەزار پارچەوە، دیسانەوە کاژێکی دیکەیان گۆڕی و دروشمەکەیان گۆڕی بە «کۆماری ئینسانی» و ئەمەش زۆری نەخایاند بەدەم ڕەشەبایی ڕووداوەکانەوە لەم ڕۆژانەدا دیسانەوە کەوتوونەتەوە کاژگۆڕین و لەلایەك مانیفێست دەردەکەن و لەلایەك لە بەرامبەر حکومەتی تێکنۆکراتەکان، کەوتوونەتە بەرزکردنەوەی دروشمی «حکومەتی نوێنەرایەتی»…

ئەگەر ئەم کاژگۆڕینە بۆ ئەندامانی گوێرایەڵی پارتەکانی ئەو ڕەوتە جێی پرسیار نەبێت و کارایی داچلەکاندنی ئەندامان و لایەنگرانی لە پاشڕەوی شوانە ڕامیارەکان نەبێت، ئەوا لای چاودێران و خوێنەرانی بەسەرنج کۆمەڵێك پرسیار و سەرنجی کەڵەکە کردووە، کە دەکرێت ئەمانە هەندێكیان بن:

جیاوازی نێوان یەك بە یەکی ئەو نیودەرزەنە حکومەتە ڕواڵەت جیازاوازە چییە؟

ئەگەر جیاواز نین، ئەدی پێداویستی و هاندەرەکانی فۆرمۆڵبەندی دروشمە سەرەیاییەکە، کە خودی ڕەوتەکە وەك بەردی بناخەی جیاوازی خۆی لەتەك ڕەوتەکانی دیکەی بزاڤی کۆمونستی (پڕۆ مارکس، ئەنگلس، لێنین) پێناسەی دەکرد، چییە؟

لێرەدا بۆ منی خوێنەر و چاودێری گۆڕانەکانی ئەو ڕەوتە لە دوو ئەگەر بەدەر نین؛ یا ئەو دروشمانە جیاوازن و وازهێنانن لە دروشمە سەرەتاییەکە «ئازادی، یەکسانی، حکومەتی کرێکاری»، یا هەمان ناوەڕۆکیان هەیە و تەنیا بەمەبستی خەڵەتاندن و فێڵکردنن لە جەماوەری ناڕازی دەیانگۆڕن!

ئەگەر لەوەڵامدا دەڵێن، نەخێر. ئەوا بیانەوێت و نەیانەوێت، دان بەوەدا دەنێن، کە بۆ گەیشتن بە ئامانجە ڕامیارییەکانی خۆیان، خەڵك لە خشتە دەبەن. خۆ ئەگەر جیاواز بن و بە گەشە و بەرەوپێشوونی هزری و ئایدیۆلۆجی ڕەوتەکەیان هەژماری بکەن، ئەوا ئێمەی خوێنەر و چاودێر یا جەماوەرێك کە ئەوان پێییانوایە بەبێ شوانەیی پارت و سەرکردەکانی ئەوان، توانای خۆڕزگارکردن و گەییشتنی بە کۆمەڵگەی سۆشیالسیتی نییە، مافی خۆمانە بزانین، ڕەتکردنەوەی دروشمە کۆنەکان و داهێنانی دروشمە تازەکان لەسەر چ بنەمایەک ڕوودەدەن؟ چ ناکۆکییەك یا تەباییەکیان لەتەك کۆمەڵگەی بەلێندراوی ژێر سایەی حکومەتە کاژگۆڕەکانی ئەوان، هەیە؟

ئایا «حکومەتی کرێکاری»، تەنیا میرایەتی کرێکارانە بەسەر کۆمەڵگەدا؟

ئەگەر وەڵام ئەرێیە، ئەدی چین و توێژە نا بۆرجوازییەکانی دیکە چی و لە کۆمەڵگەی داهاتوودا چ ڕۆلێکیان دەبێت؟

ئازادی، چ ڕەهەندیکی هەیە و لەو کۆمەڵگە ئازادەدا کە ئەوان لە بارەیەوە بەڵێن دەبەخشنەوە، ئەگەر هاتوو دانیشتوانی ناوچەیەك، خوازیاری شێوازێکی دیکەی بەرێوەبردن و ڕێکخستنی کۆمەڵگە بوو، وەك ئەوەی کە لە ئۆکرانیای 1917-1921 یا کڕۆنشتات ڕوویدا، هەڵوێستی پارتی پێشڕەو و ڕابەرانی کۆمونیزمی کرێکاری و حکومەتەکەیان چی دەبێت؟

ئەگەر وەڵام ئەرێییە، چ بەڵگە و پێشمەرجێکی بەرنامەیی بۆ سەلماندنی ئەو ئەرێیە هەیە؟

یا بۆ نموونە ناوچەی شارەزوور، دەنگ بە ئیسلامییەکان دەدەن و خوازیاری خەڵافەتی ئیسلامی دەبن، ناوچەی هۆرامان خوازیاری ئۆتۆنومی خۆیان و خوێندن و بەکاربردنی زمانی خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتیدا بن، کەرکووك نەیەوێت بە بەڕێوەبەرایەتی ناوەند و هەرێمی کوردستانەوە پەیوەست بێت، میرایەتی نوێنەرایەتی (کۆمونیزمی کرێکاری) چ بریارێك دەدات، پەسەندی ئازادی و مافی ڕەوای تاکیی و جڤاکییان دەکات یا بڕیاری لکاندنەوە و گێڕانەوەی بڕیارەکان بۆ ناوەندی نوێنەرایەتی بە زۆر دەسەپێنێت؟

«یەکسانی»، ئایا هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە جوتیار و کرێکار و بێکار و خوێندکار و کەمئەندام و فەرمانبەر و مامۆستا و کەمایەتییەکان و ڕابەرانی پارت و نوێنەرانی هەڵبژێردراو لە بڕیاردان و بەرێوەبردن و جێبەجێکردندا یەکسان دەبن؟ ئەگەر وەڵام ئەرێیە، بە چ میکانیزمێك و لەسەر چ بنەمایەك؟

«کۆماری سۆشیالیستی» چییە و سیستەم و پێکهاتەی بنەما ئابووریی و ڕامیاریی و کارگێڕییەکانی کامانەن؟

ئایا میرایەتی هەر کەسێکە، کە خۆی بە سۆشیالیست بزانێت؟

جیاوازی بنەما ئابوورییەکانی لەتەك کۆمارە سۆشیالیستییە ماویست و کاسترۆئیست و خۆجەئیست و ئیستەکانی دیکە چییە؟

لە بنەمای ئابووریی و ڕامیاریی و کارگێڕییدا، چ جیاوازییەکی لەتەك هەنگاوە پراکتیکییەکانی سۆشیالیزمی لێنین و ستالین و پاشڕەوەکانی دیکەیاندا هەیە؟

«حکومەتی سکیولار» [کوردییە کەی دەکاتە: میرایەتی سکیولاریست]، پەیوەندی بە کۆمونیزمەوە چییە؟

ئەگەر پەیوەندیدارە، ئایا دەتوانین میرایەتیییەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا و ئوسترالیا و کەنەدا و تورکیە، بە سۆشیالیستی یا کۆمونیستی ناوبەرین؟

ئەگەر نا، دەکرێت بزانین چۆن و بۆچی جێگەی میرایەتییە کرێکاریی و کۆمارە سۆشیالیستییەکەی کۆمونیزمی کرێکاریی گرتەوە؟

بنەما ئابوورییەکانی «میرایەتی سکیولاریست» چین و پشت بە چ سیستەمێکی ڕامیاریی و کارگێریی دەبەستێت؟

میرایەتی سکیولاریست چییە، ئایا میرایەتییەکان بەخۆیان بە سکیولارستی لەداكبوون و هاتوونەتە ئارا؟

ئەگەر نا، ئەدی بەرهەمی (چی)ن و بۆچی هاتوونەتە ئارا؟

ئایا ئاوا ، کە بۆ لێنینیست، ستالینیست، مائۆئیست، کاسترۆئیستەکان، میرایەتی پارتی کۆمونیست بە نێوی قۆناخی یەکەمی کۆمونیزم دادەنرا و بە پێویست دەزانرا، ئایا میرایەتی سیکیولاریست، لای حیکمەتیستەکان، بە پێشمەرجی شۆڕشە قورمیشییەکەیان دادەنرێت و پێویستە کۆمەڵگە نا ئەوروپی و کریستییەکان تێپەڕی بکەن؟

«جمهوری ئینسانی» [کوردییەکەی دەبێتە : کۆماری مرۆیی] چییە و جیاوازی لەتەك کۆمارەکانی دیکەدا چییە؟

ئایا کۆمارەکانی دیکە هەر لە ئیسلامییەوە بگرە تا سکیولاریستەکان، مرۆیی نین؟

ئەگەر مرۆیی نین، ئەدی چین؟ ئایا بەراز و مانگا و سەگ و فیل فەرمانڕەوایی جیهان دەکەن؟

ئەگەر سکیولاریستەکان مرۆیی نین، ئەدی کو سەردەمێك ڕابەرانی ئەم ڕەوتە خەڵکیان لە پێناودا بەکوشت داوە و دەرخواردی زیندانەکان کردووە و دەیان هاوڕێ و هاوسەنگەرییان لە پێناویدا کردووەتە دوژمنی یەکدی؟

«حکومەتی نوێنەرایەتی» [کە کوردییەکەی دەکاتە: میرایەتی نوێنەرایەتی]، ئایا لە میرایەتی تەکنۆکراتەکان جیاوازە؟ ئەگەر وەڵام ئەرێییە، جیاوازییەکان چین؟

ئایا لەتەك میرایەتی (ینک) و (پدک) کە بە دەنگی خەڵک و هەڵبژاردنیان لەلایەن خەڵکەوە بوون بە نوێنەر و دەسەلاتی نوێنەرایەتییان پێکهێناوە، جیاوازی چییە؟

ئایا نوێنەرایەتی هەر نوێنەرایەتی نییە؟ ئایا شێوازێکی دیکەی هەڵبژاردنی ئەو نوێنەرایەتییە دەگرنەبەر، ئەگەر وەڵام ئەرێیە، کامەیە؟

ئایا «میرایەتی نوێنەرایەتی»، بە سیستەمی پارلەمانی فرەپارتیی لیبرالیستی پشتئەستوورە یا بە سیستەمی تاکپارتیی کۆمونیستی؟

ئەگەر بە سیستەمی فرەپارتیی پشتئەستوورە، ئایا لە باری کەم دەنگیدا باوەڕییان بە میرایەتی هاوپەیمانی لەتەك سکیولاریستەکانی دیکە هەیە؟

ئەگەر نا، ئایا پشت بە سیستەمی تاکپارتیی دەبەستن؟

ئەگەر لە بارێکدا کە زۆرینەی دەنگیان هێنا، دەنگی ئۆپۆزسیۆن و ناڕازییانی میرایەتییەکەیان چی بەسەر دێت؟

ئەی هەڵوێستیان لە بەرامبەر ئەوانەی کە دژی سەروەرین و ناچنە ژێرباری دەسەلاتەکەیان، چی دەبێت؟

ئەگەر لە هەڵبژاردندا نیوەی سەروو 18 ساڵ بەشداری نەکرد و لە نیوەکەی دیکە، (حککک) یا (حککع) زۆرینەی بەدەستهێنا، وەڵامیان بۆ دەنگنەدەران چی دەبێت؟ نیوەی کورسییەکانی پارلەمان یا شورای سەرتاسەری هەرێم خاڵی دەمێننەوە و بڕیارەکان نیوەیی دەبن؟

ئەگەر دەڵێن سیستەمی ناپەرلەمانی و ناپارتیی، ئەدی ڕۆڵ و پێداویستی پارتی پێشڕەو و پێداویستی بوونی پارت چییە؟ بۆ هەموو هەوڵێکیان لەپێناو بەناوکردنی ناڕەزایەتییەکانە بەنێوی خۆیانەوە؟

ئەگەر دەلێن، میرایەتییەکەیان پشت بە کۆبوونەوەی گشتیی و سیستەمی سۆڤیەتی [خۆیان واتەنی شورایی] دەبەستێت، لە وەها بارێکدا، ئەگەر هێزە ئیسلامیەکان زۆرینەی نوێنەرەکانیان هەڵبژێردران و شوراکانیان کردە شوایی ئیسلامی، هەلوێستی پارتی خوازیاری «میرایەتی نوێنەرایەتی» چی دەبێت؟

ئایا میرایەتییە نوێنەرایەتیتەکەی کۆمونیزمی کرێکاری لەتەك میرایەتی پۆست-مۆدێرنیستە تەکنۆکراتخوازەکان و میرایەتی پاشاکانی بارزان و تاڵەبان، جیاوازی هەیە؟ ئەگەر جیاوازی هەیە، کامەیە و لە چیدا؛ لە شێوازی هەڵبژاردندا یا لە شێوازی بەرێوەبردندا؟

وەك پێشتر وتم، لەم بابەتەدا تەنیا ئاوڕ لە کاژگۆڕینی دروشمە ستراتیژییەکانی ئەم ڕەوتە دەدەمەوە و ناچمە سەر تێزەکانیان لەمەڕ شۆڕش، خەباتی جەماوەری، شێوازەکانی خەبات و ڕۆڵی خەباتی جەماوەری، کۆمەڵگەی هاوبەش (سۆشیالیستی) و بەڕێوەبەرایەتی و ڕێوشوێنی تاك و مافی کەمایەتی و بڕیاردان و زۆر شتی دیکە… .

لێرەدا واز لە دروشمدەر و بانگەوازگەرەکانی کۆمونیزمی کرێکاری دەهێنم و ڕوودەکەمەوە مانیفێستنووسەکانی ئەو ڕەوتە. هەڵبەتە لەم بارەشدا بە دیاریکراوی تەنیا ڕۆشنایی دەخەمە سەر پاگەندە ژەهراوییەکانیان دژی هزر و ئایدیای سۆشیالیزمی ئازادیخواز (ئەنارکیزم- ئانارشیزم)، کە زۆر بە دیاریکراوی و بەئەنقەست واژەی ئەنارکیزمیان کردووەتە پاشگری ناسیونالیزم.

یەکێك لە جیاوازییە هەرە بنەڕەتییەکانی ئەنارکیزم لەتەك مارکسیزم و ئیزمەکانی دواتری ئەوەیە، کە ئەنارکیزم؛ ڕەوتێکی هزریییە، نەك ئایدیلۆجیا، کەس ڕابەر و هەڵگری ناوەکەی نییە، ڕەخنەگرتن لێیی دەوڵەمەندی دەکات و کەموکوڕییەکانی پڕدەکاتەوە. بەڵام بە پێچەوانەوە مارکسیزم و ئیزمەکانی دیکە، وەك داهێنان و زانایی ئەم و ئەو و دەقی نەگۆڕ و چوارچێوەی ئامادەکراو لەبەرچاو دەگیردرێن، ئایدیۆلۆجیان و ڕەخنەلێگرتن بەرەو دۆگماتیزمیان دەبات و هەڵگرانیان ناچار بە فتوادەرکردن و بەلادەردانانی ڕەخنەگران و دوژمنناونووسکردنی زێدگەر یا کەمکەرەوانیان دەکات.

لەسەر ئەو بنەمایە، جێی دڵخۆشی دەبوو، ئەگەر مانیفێستنووسانی سۆشیال-حیکمەتیست، لە بری پاشگرکردنی بەئەنقەستی (ئەنارکیزم) بۆ ناسیونالیزم و تۆمەتبارکردنی بە جنێوفرۆشی و لەپاڵیەکدادانی وێنەی ئەنارکیزم وەك دژەسەروەری و وێنەی جنێوفرۆشە شارچییەکانی لیستی نەوشیروان [نەوەی سێیەمی جەلالیزم]، ڕەخنەیان ئاراستەی هزر و ئایدیای ئەنارکیستی و ئەنارکیستەکان بکردایە. بەڵام مانیفێستنووسانی کۆمونیزمی کرێکاری، لەبەرئەوەی کە توانای تیئۆریی و ڕادەی دەرك و زانینیان لە ئاستی زانینی وشکە سۆفی خانەقاکاندایە و خۆیان لە باسی ئەنارکیزم وەك هزر و وەك ڕەوتێکی سۆشیالیستی زیندوو نەداوە، لەولاشەوە کینەدۆزی و بەرلوتگیراویان بە سەرهەڵدان و بڵابوونەوەی هزری ئەنارکیستی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، وا تەنگەتاوی کوردوون، ناچار پەنایان بردووەتە بەر شێوازی ماسمیدیای دەسەڵاتدارانی کوردستان و بەهەڵەداوان، دۆ و دۆشاویان تێکەڵکردووە.

«مانیفێستی ڕەوەندی سۆشیالیزمی کرێکاری»

لە باری زمانەوانییەوە «ڕەوەند» لە زمانی کوردیدا بە واتای (خێڵ) دێت و لەوێوە کە خێڵەکان کۆچەربوون و گەرمیان و کوێستانیان کردووە، بۆیە هەنووکەش لە هەندەران ئەم واژەیە بۆ کۆچەرانی کورد بەکاری دەبەن. هەرچەندە من ئەمەم پێ هەڵەیە و پەنابەران و کۆچەرانی ئێستا خێڵ نین و تەنانەت وەك تاکێکی سەربەخۆ لە خێزانیش ڕێگەی هات و نەهاتی هەندەران دەگرنەبەر. بۆیە تەنیا واتای یەکەمیان دروست دەردەچێت، کە بە واتای خێڵ دێت.**

واژەی (ڕەوەند) کە نووسەرانی مانیڤێستەکەی «ڕەوەند»، بەکاریان بردووە، واژەیەکی فارسیییە و بە واتای (ڕەوت)ی کوردی دێت و لێرەدا فێلیان لە خوێنەر کردووە و (ڕەوتی کۆمونیست)یان کردووە بە (ڕەوەندی سۆشیالیست)، تاوەکو لەلایەن کۆنە هاوڕێکانیانەوە بە دژە-پارت (ئەنتی پارت) تاوانبار نەکرێن و بەوە تۆمەتباریان نەکەن، کە ئەمانە دەستەگەرن و گەڕاونەتەوە سەر ڕێکخراوەکەی جارانیان، چونکە سەرکردایەتی و بنکردایەتی ئەم (ڕەوت)ەی ئیستا؛ ڕەوتی سۆشیال-حیکمەتیست (ڕسک)، یەکێك بوو لە ئەندامانی ناوەندی ڕەوتی کۆمونیست (ڕک)ی جاران، واتە پێش دروستکردنی پارتەکەیان یا ڕاستر بڵێم، پێکەوە لەحیمکردنی سێ ڕێکخراوەکەی جارانی کۆمونیزمی کرێکاری؛ کە (ڕەوتی کۆمونیست، یەکێتی خەباتی کۆمونیزمی کارگەری و سەرنجی کرێکار) بوون.

ئەگەر واز لە واتا و گەیاندنی خێڵایەتی سۆشیالیزمە کرێکارییەکەی ئەم خێڵە (ڕەوەندە) بهێنم، ئەوا دیسانەوە واژەی (سۆشیالیستی) لەبەردەمماندا قوت دەبێتەوە و ناکرێت هەروا بە ئاسانی بازی بەسەردا بدەین.

وەك دەزانین کۆمونیزمی کرێکاری یا ئەوەی کە ئێستا خۆیان بە شانازییەوە بە «کۆمونیزمی حیکمەت» نێوی دەبەن، وەك هێڵێکی ڕامیاریی لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوودا وەك درێژەی ڕەوتێك کە لە پارتی کۆمونیستی ئێران (حکا)دا بە مارکسیزمی شۆڕشگێڕ ناسرابوو، دەرکەوت و لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردوودا لە پارتی دایك جیابووەوە. ئەو ڕەوتە هەر لە سەرەتاوە بەیاریکردن بە واژەکان و دانانی پاشگر و ئاوەڵناوی سەرنجراکیش بۆ چەپی ئەوکات، یاری بە هۆشمەندی ناڕازاییانی ئەوکات دەکرد و هەردەم خۆی بە ( ئۆرتۆدۆکسی مارکسیست) دەناساند، واتە وەك لاساییکردنەوەی ڕەوتی گەڕانەوە بۆ سەر مەسیحیەتی سەرەتایی [ئۆرتۆدۆکسی کریستی] پەرەی بە دەمارگیری ناهوشیارانەی لاوانی ناڕازی ئەوکات ، دەدا و لەسەر بیرکردنەوەی ڕێرەویی (مەزهەبی) و ئایینیانەی مارکسیزم، پەروەردەی دەکردن. لەم ڕووەوە دروستبوونی چەند ڕێکخراوی هاوبۆچوون و هاودەم لە شارێکی بچووکی وەك سلێمانی، لەناوەندی خوێندکاران و کۆنە کۆمەڵەیی (کۆڕەك) و کۆنە (کارگەران)دا، بەرهەمی ئایینیبوونی ئەو ڕەوتە بوو، کە هەر کەسێك و دەستە و گروپێك بۆ سەلماندنی ڕاستی و دروستی هەڵوێستەکانی، دەرخکردن و وتنەوەی نووسینەکانی مارکس و ئەنگلس و لێنین و مەنسوری حیکمەتی دەکردە پێوەر و بەرامبەرەکەی بە ناکۆمونیستبوون پێ تاوانبار دەکرد.

ئەوکات ئەگەر کەسێك بیوتایە من سۆشیالیستم، ئەوا دەکەوتە بەر تانە و گارتەپێکردنی ڕابەرانی دەرخکردنی تێکستەکانی پەیامبەرانی کۆمونیزم و تەنانەت هەر بیرکردنەوە و بۆچوونێکی مارکسیستی یا کۆمونیستی دەرەوەی هێڵی کۆمونیزمی کرێکاری (ک.ک)، بە دوژمنی کرێکاران دادەنرا و ئەوکات، دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا بۆ مانیفێستنووسەکانی ئێستا، کە خۆیان لە ناوبردنی چ بە باش و چ بە خراپ لادەدەن و لە ناخەوە خەون بەو دیکتاتۆرییە پارتییەوە دەبینن، کە پێی دەوترێت «دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا»، مەرجی باوەڕبوون بە کۆمونیزم بوو. ئەوسا ئەگەر بهاتایە و سۆشیالیستێکی سەرلێسێواو پەیدا ببووایە و لەبەرامبەر دروشمە لەبیرکراوەکەی کۆمونیزمی کرێکاری «حکومەتی کرێکاری»، دروشمی وەك «حکومەتی شورایی»، «کۆماری سۆشیالیستی»، «حکومەتی سکیولاریست»، «کۆماری ئینسانی»، «حکومەتی نوێنەرایەتی» بانگەواز بکردایە، ئەگەر پەلاماریان نەدایە و هەڕەشه و چاویان لێ سوور نەکرایەتەوە، ئەوا چەند مانگێك، لاپەڕەی ئۆرگان و بڵاوکراوەکانیان پێ ڕەش دەکردەوە و بازاری پاگەندە هەڵخەڵەتێنەرانەکانیان پێ گەرم دەکرد.

ئەوەشمان لەبیر نەچێت، ڕەوتی (ک.ک)یش وەك ڕەوتەکانی دیکەی بۆلشەڤیزم [ستالینیست، ماویست، ..تد]، سۆشیالیزمیان بە قۆناخی یەکەمی کۆمونیزمەکەیان دادەنا و هەڵگرانی نێوی (سۆشیالیست)یان بە دژە کۆمونیزم و هاوتا بە سۆشیال-دێمۆکراسی و ڕەوتی بۆرجوازییانەی ژێر دەواری کۆمونیزم دادەنا. لێرەدا پرسیارێکی چەند دیو یەخەمان دەگرێت؛ ئایا خێڵی سۆشیالیستە کرێکارییەکان یا نووسەرانی مانیفێستی خێڵی سۆشیالیزمی کرێکاری، باوەڕیان بە دواقۆناخی کۆمونیزمەکەی مارکس و ئەنگلس و لێنین و مەنسور نەماوە، یا وەك بازرگانەکان، کاڵاکەیان لە قوتو و کیسەیەکی دیکە و ڕیکلامێکی دیکەدا بە خەڵك دەفرۆشن؟ ئایا خشکەیی دەیانەوێت لە مایەپوچی بەرنامە و تاکتیک و ستراتیجی (ک.ک) خۆیان ڕزگار بکەن، یا سۆشیالیزمە خێڵەکییەکەیان شتێکی تازەیە و دەیانەوێت خۆیان لە ڕابوردوویان داببڕن؟

ئایا ئەم مانیفێستە، ئەڵتەرناتیڤی مانیفێستی 1848ی (مارکس) و (ئەنگلس)ە؟ ئایا ڕەتکردنەوەی «دونیایەکی باشتر»ی (مەنسوری حیکمەت)ە؟ ئەگەر ئەرێ، چۆن دەبێت بە راگوزەریش سەرنج و ڕەخنەیان لە مانیفێستی 1848 یا «دونیای باشتر»، وەك مانیفیست و بەرنامە، نەخەنەڕوو؟ ئەگەر ڕەتکردنەوە نییە و وەك درێژە و تەواوگەری ئەوان هەژماری دەکەن، چۆنە کە هیچ ئاماژەیەکیان پێنەکراوە و لەسەر زیندوومانەوە و وێکهاتنەوەیان لەتەك کەتواری ئێستادا، پێدانەگیراوە؟

ئەوەی کە من بەتەمام لێرەدا وەڵامی بدەمەوە، خاڵ بە خاڵی مانیفێستەکەیان نییە، چونکە من هەر لە بنەڕەتەوە نە باوەڕم بە مارکسیزم هەیە و نە مانیفێستیش بە پێویست دەزانم. لەوانەیە ڕەخنە لە مانیفێستەکە لە ڕوانگەی باڵێك یا هێڵێکی ڕامیاریی نێو ڕەوتی مارکسیستی کۆمونیزم، پێویست بێت یا گرنگی هەبێت، بەلام بۆ من هیچ بە پێویستی نازانم، لەبەر ئەوە خوێنەرانی هێژاش بە ژماردنی مەگەزەوە خەریك ناکەم. تەنیا شتێك کە دەمەوێت، لەسەری بدوێم، پەردەلادانە لەسەر کینەدۆزی مارکسیستە دەسەڵاتخوازەکان*** بەرامبەر ڕەوتی ئەنارکیستییانەی سۆشیالیزم، کە وەك دەنگێکی نوێ، لە کۆمەڵگەکانی خۆرهەڵاتی ناوین و بە دیاریکراویش لە کوردستاندا لە گەشەکردن و هەڵکشاندایە.

کاتێك کە دەستەیەك یا بیریارانێك دێن و لە ڕووی تیئۆرییەوە مانیفێستێك دادەڕێژن، ئەوا ناکرێت و ناتوانن بە نادەربەستی و بە بێ زانیاری لەمەڕ واژەکان و ڕەوتەکان و هێڵە ڕامیارییەکان و بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان، بکەونە ڕیزکردنی واژە و دەستەواژەکان لە پەرەگرافی دیوارئاسادا. ئەگەر بێت و کارێکی وا ڕووبدات، ئەوا بێجگە لە ئامانجێکی کینەدۆزانە و خەڵكفریودەرانە، هیچ پاساوێکی دیکەی نییە. ناکرێت کەسێك بێت و مانیفێست بنووسێتەوە و لە ڕووی ڕامیارییەوە بایەخ بۆ کارەکەی خۆی دانەنێت. چونکە کاتێك کە منی خوێنەر بە سەرنجێکی ڕەخنەگرانەوە یا ئارەزوودارانەوە لە پای خوێندەوەی دەقێك دادەنێشم، لایەنی کەم چاوەڕێی ئەوەم لە نووسەر هەیە، کە ئاگای لە بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەوتە هزرییەکان هەبێت، بەتایبەت ئەوەی کە داڕێژەران [سەرکردایەتی و بنکردایەتی خێڵی سۆشیال-حیکمەتیست]ی ئەم مانیفێستەی ئێستا، 163 ساڵ پاش مانیفیستەکەی مارکس و ئەنگلس دەستبەکاربوون ، دوو دەهەیە لە ئەوروپا دەژین و ڕۆژانە خواستراو یا نەخواستراو وێنە و فێلمی هەواڵەکان، دەچنە چاویان و دەبینن، کە کێ لە بزاڤە ناڕازییەکان و لە خەباتی کارخانە و گەڕەك و ئوردوگە و خۆپیشاندانە جیهانیی و لۆکاڵییەکاندا چالاكە و لە دژی سەرمایەداری دەجەنگێت و کێ لە هۆڵی پاڕلەمانەکان و کایە یاساییەکانی بۆرجوازیدا چینە دەکات!

ئەگەر ئامانج لە نووسین، ڕیزکردنی واژە و ڕستەی ناکۆك و بێواتابێت، ئەوا نووسەرانی دەسەڵات و ڕاگەیاندنەکانیان لە داڕێژەرانی مانیفێستی خێڵی سۆشیال-حیکمەتیست، بە تواناترن و هیچ پێویست بە ئەرککێشانی بیریارانی خێڵ (ڕەوەند) ناکات و تەنانەت دەسەڵات هەر کەس و گروپێك ڕەخنەی ئاراستە بکات، دەیخاتە خانەی ئەنارکیست- ئەنارشیستبوونەوە، ئەمەیان هیچ سەیر و سەرنجراکێش نییە، سەیر و سەرنجڕاکێش ئەوەیە، کە قوربانیانی ئەو ژاراوکردنە هۆشییە، دێن و لە بەرامبەر ڕەوتێکی دیکەدا لە بەرامبەر ئایدیا و بۆچوونێکی دیکەی سۆشیالیستیدا دەبنە دەمڕاستی دەسەلات و بنێشتە هەڵبزرکاوەکەی دەمی دەسەڵاتداران و دەستەبژێرە ڕۆشنبیرەکانیان دەجوونەوە.

ئایا ئەمە بۆ کەسێکی بە ئاوەز و هوشیاری سەرەتای هەزارەی سێیەم، شەرمەزاری نییە؟ شەرمەزاری نییە، کە سنووری نێوان خۆت و دەسەلاتێك، کە قوربانی دەستی ئەوی [دەسەڵات] نەناسیت و لە ڕێی خودادا سەرکوتی ڕادیکاڵترین ڕەوتی سۆشیالیستی لە خزمەتی دەسەلاتدا، بکەیت؟

ئایا ئەوەی کە ئەمڕۆ بیریارانی مانیفێستەکەی خێڵی سۆشیال-حیکمەتیست شەرم لەوە دەکەن بانگەوازی دیکتاتۆرییەکی پارتەکەیان و ئایدیلۆجیاکەیان بکەن، کە ئەنارکییەکان لە ئینتەرناسیوناڵی یەکەمدا بە کارل مارکس و دەروێشەکانی وتیان «ڕۆژێك دەبێت، دەوڵەتە سوورەکەی ئەنگۆ، ڕووی دەوڵەتە بۆرجوازییەکان سپی دەکاتەوە»، سەلمێنەری ئەو ڕاستییە نییە، کە ئەوسا و ئێستاش ئەوە ئەنارکیستەکان «ئەنارشیستەکان» ئاڵاهەڵگری ئازادیخوازی و سۆشیالیزم بوون و هەن؟

ئایا نەدەبوو شوانەکانی سۆشیالیزمی کرێکاری، ئەوە بزانن، کە ئەمڕۆ چیتر سەرەتای دەهەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو [سەدەی بیست] نییە، کە دەیان و سەدان هەواڵ و وانە و مێژووی شێوێنراویان بۆ ئەندامانیان لە کوردستان و ئێران دەناردەوە و لە دونیای درۆ و دەلەسەی پارتایەتیدا ڕایاندەگرتن. دەبوو ئەوە لەبەرچاوبگرن، کە ئەمڕۆ هەر لاوێکی 10 سالانی کوردستان [نەك تەنیا ڕامکارە سەکسۆکەدار و بۆینباخلەملەکان]، دەتوانێت بەهۆی مۆبایلەکەیەوە سەر بکێشێتە دونیای بێسنووری نادەوڵەتی و نا پارتیی ئینتەرنێت و هەر ئەوەندە بەسە بنووسێت «ئانارشیزم یا ئەنارکیزم- anarchism» و ئیتر لەوێدا پەتی درۆ و بوختان و شێواندن و کینەدۆزی و فریوکاری وشکەسۆفیانەی مارکسیستە دەسەڵاتخوازەکان، کۆتایی دێت!

داڕێژەرانی مانیفێستی خێڵ (ڕەوەند)ی سۆشیال-حیکمەتیست، لە لاپەڕە (11)ی مانیفێستەکەیاندا پاش ڕیزکردنی کۆمەڵێك واژەی داتاشراو و داهێنراوی مێشکی خۆیان، لە خاڵی (2 بەشی ناسیوناڵ-ئاناڕشیست:E)دا ڕەوتێك دادەتاشن، کە لە سەراپای مێژووی هەموو بزاڤە ئەنارکییەکاندا پەیدا نییە و نابێت. چونکە ئەوە یەکێکە لە ڕووە پڕشنگدارەکانی هزری ئەنارکی، کە وەك مارکسیزم نەتوانراوە لەلایەن ڕەوتە ناسیونالیستەکانەوە، بکرێتە دێوجامەی بەدەسەلاتگەیشتن یا خۆشاردنەوە لە ژێریدا، لەبەر ئەوەی کە ئەنارکیزم هەم دژی سەروەرییە بەهەموو شێوەکانییەوە، تەنانەت بە دەوڵەتە کرێکارییەکەی مارکس و خێڵی سۆشیال-حیکمەتیشەوە، هەم دژی سنوور و ناسیونالیزم و دەستەگەرایی و هەڵپەی دەسەلات و هەڵپەی پلەوپایەی قوچکەیی (هیراشی-هرمی)ن، کە بەداخەوە مارکسیستەکانی کوردستان بەتایبەت خێڵی سۆشیالیزم و کۆمونیزمی کرێکاری، لە ڕیزی پێشەوەی دەستەبژێری و شوانەیی و دەسەلاتخوازی و سواربوونی هەوڵی ئازادیخوازانەی جەماوەری نارازیدان.

قسەگەرانی مانیفێستەکەی نائاگایان لە دونیای دەوروبەرایان، نەك تەنیا ڕاستگۆیی ئەوەیان تێدا نییە، کە دیاردەکان وەك خۆیان بنووسنەوە، بەڵکو بوێری ئەوەشیان تێدا نییە، ڕاستەخۆ ڕەخنە لە جنێوفرۆشەکانی نەوەی سێیەمی جەلالیزم (لیستی گۆران) لە مەسینجەرەکان و سایتەکاندا بگرن، کەچی دێن و ڕووزەردانە بۆ ئەوەی لەو (چات ڕووم)انەدا کە بەنێوی جۆراوجۆرەوە بەشداری دەکەن و بەو جنێوانە ئاسوودە دەبن و دنەی جنێوفرۆشی دەدەن و لەو سایتانەدا کە بە جنێوفرۆشیان دەزانن و بەنێوی خوازراوەوە ئەو وتارانەی کە لە سایتەکانی خۆیاندا ڕوویان نییە، بلاویان بکەنەوە، بۆ ئەوێیان ڕەوانە دەکەن، بۆ ئەوەی دەرگەیان بەڕوودا دانەخرێت و لەولاشەوە سۆزی دەسەڵاتداران بۆخۆیان ڕابکێشن و هاوبەرژەوەندیی و هاوکینەیان بەرامبەر ئەنارکیستەکان [ کە لە ئەمەریکاوە تا ئوسرالیا سەرسەخترین جەنگاوەری دژە سەرمایەدارین] لەتەك دەسەڵاتدا وەك پەیمانی چینایەتی دەسەلاتخوازانەیان نوێ بکەنەوە، بنێشتە هەڵبزرکاوی چەندە سەدەی دەمی دەوڵەتمەندان دەجوونەوە!

قسەگەرانی خیڵی سۆشیالیزمی کرێکاری، یا ئەوەتا ‌هێشتا چانسی ئەوەیان نەبووە و دەسەڵاتخوازییان بواری ئەوەی نەداون لە پایە هزرییەکانی ئەنارکیزم وەك ڕەوتێکی سۆشیالیستی ئازادیخوازانە تێبگەن و بەهەڵە ئەم واژەیان بەکار بردووە، یا ئەوە بەمەبەستەوە وەك تەواوکاری ئەرکی دەسەلاتدارانی بۆرجوازی کورد، لە ئەستۆ دەگرن و ناسیونالیستە دەسەلاتخوازە هاوئاراستەکانی خۆیان، کە لە فێرگەکانی دەسەلاتخوازیدا بێجگە لەجنێو و سووکایەتی ڕەگەزیی (سێکسیستی) وەك سوونەتی خێڵەکیانەیان، هێچی دیکە لە ڕەوتی ژیانیاندا فێرنەبوون، بە ئەنارکیست «ئەنارشیست» دەناسێنن!

ئایا ئەم کارە بۆ بیریارانی خۆقەبەکردووی خێڵی سۆشیال-حیکمەتیست، هەڵەی دارشتن (ئیملایی)ە یا چەند ساڵ و چەند مانگە بیریان لێکردووەتەوە و بەو پایەبەرزییە لە ئەندێشە و زانست و هوشیاری و پێگەیینی تیئۆری گەیشتوون؟

دواجار وەك لە سەرەتادا وتم، لێرەدا ناچمە سەر لێکدانەوەی بەرنامە و بڕیارنامە و شەکانوتەکانی بنەما ئایدیۆلۆجیییەکانی ئەو ڕەوتە، بەدەم ڕووداوەکانی بیست ساڵی ڕابوردووی عیراق و ناوچەکە و تاوتوێکردنی بڕگە بەبڕگەی مانیفێستی دوابەرەی ڕابەرەکانی، بەڵکو تەنیا بە چەند پرسیارێك کۆتایی بەم وەڵامدانەوەیە**** دەهێنم، بەو هیوایەی لایەنگرانی ئەو دروشم و مانیفێستانە، ئەگەر بۆ جارێکیش بووە، ڕێگە بە خۆیان بدەن و بڕیار و بیرکردنەوە لە خوا و پێخەمبەرە ئایدیۆلۆجییەکانیان بسێننەوە و سنوورەکانی بڤەی ئایدیلۆجیا و ئایینزایی مارکسیزم ببەزێنن.

ئایا قسەگەرانی هێڵی سۆشیالیزم و کۆمونیزمی دەسەڵاتخواز، کە پاشگری کرێکارییان لەخۆیان ناوە، سەرنجی ئەوەیان داوە، کە دێمۆکراتی ڕاستەوخۆ [ئەوەی کە ئەوان نەك ناوێرن نێوی بەرن، بەڵکو لە سێبەرەکەشی سڵدەکەنەوە] خواستی بزاڤە سۆشیالیستییەکانی ولاتە سکیولاریستە دڵخوازەکانی ئەوانە و دروشمی وەك «میرایەتی نوێنەرایەتی» و «دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا» جێگەی گاڵتەجاری و پێکەنینن؟

ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە لە خەوی شوانەیی پڕۆلیتاریا و پارتی ڕابەر داچڵەکێن و چانسی تێگەیشتن لە زەنگی زنجیرە ڕاپەڕینەکانی ئەم ڕۆژانە بەخۆیان بدەن، تاوەکو لەوە تێبگەن، کە پارتە ڕامیارییەکان لە پاش جەماوەری ڕاپەڕیوەوە باویشكیان دەدا و دەدەن و خەونی بەدەسەڵاتگەیشتنیان لەتەك کفنیاندا زەرد دەبێت؟

ئایا بوار و کاتی ئەوەیان نییە و نەهاتووە، ئەو پرسیارە لەخۆیان بکەن، بۆچی پارتە ڕامیارییەکان لە ماوەی 70 سەرداری بۆلشەڤیزمدا، بەپێچەوانەی خەونی شوێنکەوتووە خۆشباوەڕەکانیانەوە،تەنیا توانییان لەشکرێك سەرباز و ئەندامی گوێرایەڵ و درۆزن و دووڕوو و سەرکوتگەر و مشەخۆر و کینەدۆز و بەچکە-دیکتاتۆر، پەروەردە بکەن؟

ئایا ئەگەر بێت و مێژوو بە دڵخوازی شوانە کۆمونیستەکان بسوورێت و لە ناوچەکەی ئێمەدا وەك گوڵی سەر-بەرد، خێڵەکەی سۆشیالیزمی حیکمەتی یا پارتەکانی دیکەی ئەو ڕەوتە دەسەڵات بگرنە دەست، چ گەرەنتییەکمان دەدەنێ، کە مێژووی پڕ سەرکوتگەریی و شەرمەزاریی 70 ساڵەی سەروەری بۆلشەڤیزم دووبارە نەبێتەوە و ڕووی دیکتاتۆری تەكنۆکراتەکان و کۆمپانییە جیهانلوشەکان سپی نەکەنەوە؟

هەموو پارتێکی کۆمونیست، تەنانەت ئەوانەشیان کە پاشگری جیهانیان بەخۆیانەوە لکاندووە، لە بیرکردنەوە و بەرنامە و ئامانج و کرداردا هەم سنووری وڵاتەکانیان بە فەرمی و ڕەوا دەناسن و هەم خوازیاری داسەپاندنی دەسەڵاتی باشن بەسەر چەوساوانی ئەو وڵاتانەدا. هەم عیراقی، ئێرانی، کوردی و یەهودین و هەم داوای مۆڵەتی یاسایی چالاکی لە دەسەڵاتداران دەکەن و هەم خوازیاری سەروەری یاسا و هەم بەشداری گاڵتەجارییەکانی پارلەمان دەکەن و هەم سەرکۆنەی دەسەڵاتداران دەکەن، بەوەی کە نەیانتوانیوە نوێنەری نەتەوە بن.

ئەگەر لەژێر کارایی و زاڵی پان-ئێرانی و عیراچییەتیدا ڕەخنەیەکیان لە ناسیونالیزمی کوردیش گردبێت، ئەوا لە بەرامبەردا ئەلتەرناتیڤیان تۆخکردنەوەی عیراقچییەتی و ئێرانچییەتی بووە. چونکە ئەوان دەرکی ڕۆشنیان لە ناسیونالیزم نییە و ناسیونالیزمی کوردیان لە ڕوانگەی ناسیونالیزمی پان-فارس یا عیراقچییەوە ڕتکردووەتەوە، نەك لەو ڕوانگەوە کە ناسیونالیزم ئایدیلۆژیای دەوڵەتی بورجوازییە، ئەگینا لایەنی کەم دەیانزانی کە عیراقچییەتی ئێرانچییەتی و کوردستانچییەتی و یەهودیچییەتیش هەر ناسیونالیزمە و دەوڵەتە عیراقی، ئێرانی، بریتانییەکەی ئەوانیش ناسنامەی هاووڵاتی بە دانیشتوانی وڵات دەبەخشێت و ئەوانی دیکەی دەرەوەی سنوورە پیرۆزەکانی ولات، بە بێگانە و میوان و کۆچەرو نایاسایی و لە باسترین باردا بە کرێکاری-میوان تۆمار دەکات. ئایا مێژووی پارت و دەوڵەتە کۆمونیستییەکان، شتێکی جیاواز لەوەمان دەخاتە بەردەست؟

ئەگەر نووسەرانی مانیفێست، تەنیا بۆ چەواشەکاری پەنایان نەبردووەتە بەر داتاشینی دەستەواژەی «ناسیوناڵ-ئاناڕشیست»، با لە میژووی دوور و نزیکدا، با لە گۆشەیەکی جیهانە بەرینەدا تەبایی هزر و ئایدیای ئەنارکی لەتەك ناسیونالیزم و بوونی وەها ئاراستەیەك لە بزاڤە ئەنارکییەکاندا بخەنە ڕوو. بەدبەختی نووسەرانی مانیفێستی خێلی سۆشیال-حیکمەتیست لەوەدایە، کە ناسیونالیستە جنێوفرۆشەکان بە خۆشحالییەوە، مارکسیستە دەسەڵاتخوازەکان بۆ گێڕانی سیمینار لە یانە پاڵتۆکییەکانیاندا بانگهێشت دەکەن. بەلام ئەگەر کەسێك بەبێ قوتکردنەوەی پاشگرگەلی وەك “ینک” ، “پدک”، “تاڵەبانی” و “بارزانی” بنووسێت بڕوخێت دەسەڵات، ئەوا دەستبەجێ بەڕێوەبەرانی یانەکان، بە هاودەنگی و هاوکێشی و هاوسەروایی میدیای دەسەڵات و دەستەواژە داتاشراوەکانی نووسەرانی مانیفێستەکەی خێڵ “ڕەوەند”، وەلامی کەسەکە دەدەنەوە و بە ئاژاوەچی تۆمەتباری دەکەن. ئایا ئەم یەکانگیریی و کۆکدەنگییەی میدیای دەسەڵات و جنێودەرەکانی لیستی گۆڕان و نووسەرانی خێڵی سۆشیال-حیکمەتیست، ڕێکەوتە، لە نەزانییەوەیە، یا ئەوەتا هاوبەرژەوەندێتی دەسەڵاتخوازانەیان لە بەدەمەوەگرتنی ئەو دەستەواژە ئامادەکراوانەدا، لەژێر ئەو ساباتەدا کۆیاندەکاتەوە؟!!!!

پەراوێز:

* وێڕای ڕێزی تەواوم بۆ مردووان، لێرەدا مەبەستم ئەوەیە، ئەگەر مردوویەك توانای وەگۆهاتنەوەی هەبێت، تەنیا دەتوانێت قسە لەسەر ڕابوردوو یا دووبارەکردنەوەی ڕابوردووە وترا و بیستراوەکانی بکات، چونکە لە ئێستادا ناژی و توانای دەرکردن و تێگەیشتنی کەتواری هەنووکەیی نییە. ڕەوتی کۆمونیزمی کرێکاریش دەیەوێت، کۆمەڵگە لەناو چوارچێوەیەکی پێشتر ئامادەکراو بپەستێوێت، بە واتایەکی دیکە، دەیەوێت لە بری گۆڕینی کەوشێکی بچووك، لە زیادی (پێ-پا) گەورەکان ببڕێتەوە، تاوەکو لەتەك کڵێشە ئامادەکەدا بگونجێت.

**خوێنەرانی هێژا لەم لینکە (http://www.mediya.net/wane/ferheng/henbane-borine/index.htm)، دەتوانن لە (هەنبانە بۆرینە)دا زانیاری زۆرتر بەدستبهێنن.

*** لێرەدا ڕەخنەم ئاراستەی مارکسیستە ئازادیخوازەکان، ئەوانەی کە باوەڕیان بە بەرنامەڕێژی و پارت و دەوڵەت و «دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا» و شوانەیی چەوساوان نییە، نییە. تەنیا ڕووم لەوانەیە، کە لەسەر کێش و سەروای بەهەشت و دۆزەخی ئایینەکان، کۆموڵگە سەرەتاییەکان و کۆمەڵگەی چینایەتی و کۆمەڵگەی سۆشیالیستی لێكدەدەنەوە و خۆیان لە جێی پێخەمبەرەکان دادەنێن و وتەکانیان وەك دەقە ئایینییەکان لە دەرەوەی ڕەخنە ڕادەگرن.

بەستەری، وتاردانەکەی خەسرەو سایە لە مەیدان ئازادی سلێمانی:

http://www.youtube.com/watch?v=RlBVLTyNlHU

بەستەری، مانیفێستی ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری:

http://www.dengekan.info/dengekan/11/9384.html

ئەنارکیزم

Posted in پێشنیار - سه‌رنج - ڕه‌خنه‌ by anarchistan on 04/06/2010

ئەنارکیزم، سۆشیالیزم و ئازادییە پێکەوە. ئازادی بەبێ سۆشیالیزم بریتییە لە بەهرەکێشی و سۆشیالیزمیش بەبێ ئازادی، واتە ستەم و سەرکوت

میخائیل باکونین

خوێنەرانی هێژا، ئەو بابەتانەی لەم گۆشەدا دەخرێنە ڕوو، بابەتگەلێکن بۆ مشتومڕ لەسەر کردن و وروژاندنی لێدوان. هەر کەس دەتوانێت ڕەخنە بگرێت، پێشنیار بکات یا سەرنج بدات، واتە دەکرێت پێشنیارێك ببێتە هۆی ڕەخنە و ڕەخنەکاری، ڕەخنەیەك ببێتە هۆی سەرهەڵدانی پێشنیارێك، هەرواش سەرنجەکان دەتوانن ڕەخنە و پێشنیارەکان گەشە پێبدەن. خوێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ بە کلیککردنی “تێبینی تۆ؟” سەرنج و ڕەخنە و پێنیارەکانیان لەسەر بابەتەکان بنووسن یا ئەگەر ئەگەر لەم رێگەیەوە گونجاو نەبوو، ئەوا لەڕێگەی ئیمەیل ئەدرەسەوە (anarkistan@activist.com) بە پەیامێك بۆچوونی خۆیان ڕەوانە بکەن.

Follow

Get every new post delivered to your Inbox.

Join 380 other followers