ڕایه‌كی تر له ته‌ك ڕاكه‌ی (تاهیر ساڵح شه‌ریف) دا
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن، 30ی ئاوگوستی 2010
ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش (تاهیر ساڵح شه‌ریف)، له كورته نووسینێكیدا له ژێر سه‌ردێڕی“كۆمۆنیسته‌كانی دوو سه‌ده له قوربانییه‌وه بۆ جه‌لاد” بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه. له‌و بابه‌ته‌دا په‌نجه‌ی بۆ پرسێکی گه‌لێك گرنگ و گه‌وره ڕاكێشاوە، كه زۆربه‌ی زۆری ڕێكخراوه و پارته ماركسیسته‌كان و ” كۆمونیسته‌كان“ی سه‌رده‌م خۆیانی لێده‌پارێزن. ئه‌و له‌و كورته نووسینه‌یدا ڕاستگۆیانه ئه‌وه‌ی وتووه؛ پرسێك، كه ئه‌و له‌سه‌ری دواوه، نه له بابه‌تێكی ئاوادا و نه به‌ته‌نها له توانای ئه‌ودا هه‌یه، كه یه‌كاڵای بكاته‌وه. ئه‌وه پرسیارێكی زۆر جددیه و وه‌ڵامه‌كه‌شی وائاسان و ئاسایی نییه، كه به یه‌كێك و دووان و ده، وه‌ڵام بدرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و كاره پێویستی به ده‌زگه‌یه‌كی توێژه‌ره‌وه و لێكؤڵه‌ره‌وه هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش پێویستی به پاره و كه‌سانێكی شاره‌زای مێشككراوه‌ی زۆر هه‌یه، كه شته مێژوویه‌كان و دۆكۆمێنته‌كان له‌سه‌ر باری ئابووری و ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا كۆبكه‌نه‌وه و به وردی لێیانبكۆڵنه‌وه و دواتر هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه به تیئۆری به‌ناو شۆڕشگێڕانه و تاكتیك و ئامانجی پارته ماركسیست- كۆمونیسته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه، گرێبده‌نه‌وه، ئا له‌وێوه ڕه‌نگه بتوانن په‌ی به وه‌ڵامی ئه‌و پرسه به‌رن.
تێرۆریزمی ئیسلامییه‌کان ته‌واوکه‌ری هێڕشی سه‌رمایه‌دارانه بۆ سه‌ر داخوازییه‌کانی خه‌ڵك
تێرۆریزمی ئیسلامییه‌کان ته‌واوکه‌ری هێڕشی سه‌رمایه‌دارانه بۆ سه‌ر داخوازییه‌کانی خه‌ڵك
ئه‌مڕۆ که له وڵاتی ئیسپانیا مانگرتنی گشتی به هاوپشتی کرێکاران و خه‌ڵکی نارازی شه‌قامی شاره‌کانی کردووه‌ته مه‌یدانی ڕووبهڕووبوهنهوه و خه‌باتی چینایه‌تی بۆ به‌رگرتن و سه‌نگه‌رگرتن له‌و هێڕشه جیهانییه‌ی سه‌رمایه‌داران، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی تری ئه‌وروپی، که ده‌خوازێت هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی چه‌ند سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر له کرێکاران و چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه بسێنێته‌وه یا تا نزمترین ئاست کرێ و موچه و خزمه‌تگوزاری و خانه‌نشینی و بیمه ده‌رمانی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و بیمه‌ی بێ‌کاری و کۆمه‌کی کرێخانوو و هتد، داگرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له وڵاتی فه‌ره‌نسه بۆ جاری سێیه‌م مانگرتنی گشتی و خۆپیشاندان به‌رپا بکرێت. ئا له‌م ساته‌دا، که ده‌وڵه‌ته‌کانی سه‌رمایه له ئه‌وروپا بۆ یاساخکردن و سه‌رکوتی ئاشکرای مانگرتنه گشتییه‌کان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان هیچ بیانوویه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نییه، هاوکاره تێرۆریسته‌کانیان ( گروپ و پارته ئیسلامییه‌کان) شه‌پۆلێك هه‌ره‌شه و ترس به‌ره‌و شاره‌کانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت پایته‌خته‌کان، که چه‌قی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کانن، به‌ڕێده‌خه‌ن و ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌خه‌نه دڵی جه‌ماوه‌ری نارازی وڵاتانی ئه‌وروپا.
هێزه ئیسلامییه‌کان، به‌م کرده‌وه‌یان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، سه‌لماندیانه‌وه که بێجگه له مشتێك نۆکه‌ری ئیمپریالیزم له ناوچه ئیسلامنشینهکان و کوته‌کی سه‌رمایه‌داران بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه تاکه‌که‌سی و گشتییه‌کان و پاشه‌کشێ به بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه دژه سه‌رمایه‌دارییه‌کان له وڵاتانی ئه‌وروپیدا، هیچ ئامانجێکی تریان نییه. ئیسلامییه‌کان له کوێ نزیکایه‌تی چینایه‌تی له په‌ره‌سه‌ندندا بێت، له کوێ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی له سه‌رهه‌ڵداندا بێت، ئه‌وان ده‌ست بۆ ته‌قینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریستی ده‌به‌ن. ئه‌وان هێزی شاراوه‌ی ده‌وڵه‌تان و سه‌رمایه‌دارانن، ئه‌وان خه‌ریکی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و په‌رشوبڵاو پێکردنی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانن، ئه‌وان دوژمنی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌وه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تین و ئه‌رک و ئامانجیان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بۆرژواکان و ده‌سته‌بژێره سه‌روه‌ره‌کانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌م ڕاگه‌یاندنه تێرۆریستییه‌ی ئیسلامییه‌کان له‌م به‌ره‌به‌یانه‌ی مانگرتنی گشتی کرێکارانی ئیسپانیا و خۆئاماده‌کردنی کرێکارانی فه‌ره‌نسه‌دا بۆ مانگرتنی گشتی، هاوسه‌نگه‌ری له‌ته‌ك سه‌رمایه‌داران نییه، ئه‌دی چییه؟
سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی جه‌ماوه‌ری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان
ڕسوایی بۆ هێزه ئیسلامییه‌کان و ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌کان
چاوپیکه‌وتنی سایتی alasbarricadas.org له‌ته‌ك هه‌ڵسوراوانی سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێیانی alasbarricadas.org کۆمه‌ڵیك پرسیاریان ئاراسته‌ی هه‌ڵسوراوانی سه‌کۆ کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که alasbarricadas.org به زمانی ئیسپانی بابه‌ت بڵاوده‌کاته‌وه، هاوڕێیانمان به زمانی ناوکۆیی (ئینگلیزی) وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان داوه‌ته‌وه.
له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌دا، ده‌توانن پرسیار و وه‌ڵامه‌کان بخوێننه‌وه
ئیسپانی: http://www.alasbarricadas.org/noticias/?q=node/13165
ئینگلیزی: http://libcom.org/news/interview-anarchist-iraqui-kurdish-05032010
ئاڵمانی : http://de.indymedia.org/2010/03/275000.shtml?c=on#c635797
خوێنه‌رانی هێژا، هاوڕێیان، هه‌ر سه‌رنج و ڕه‌خنه‌یه‌کتان له‌مه‌ڕ ئه‌م دواندنه هه‌یه، تکایه بۆ به‌پیزکردنی قسه‌وباسه‌کانمان به‌مه‌به‌ستی بلاوکردنه‌وه‌ی له سه‌کۆدا به‌ڕێی بکه‌ن.
مکتبة القط الاسود الالکترونیة
ئیندمێدیا
الفسائل
الانارکیین اردن
جغرافیای آنارشی
سەکۆی ئەنارکیستان
شقیق
leave a comment