1ی ئایار سیمبولی مانگرتنی گشتی و خرۆشانه
1ی ئایار سیمبولی مانگرتن و خرۆشانی چینایه‌تی کرێکارانه ، نه‌ك ڕۆژی شایی و هه‌ڵپه‌رکێ و خوارنه‌وه‌ی سه‌رانی پارته ڕامیارییه‌کان و ژاراویکردنی بیری کرێکاران به ئایدیۆلۆژیای وشکهه‌ڵهاتووی ڕێڕه‌وه‌که‌یان.
1886 کرێکارانی شیکاگۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 8 کاتژیر ڕۆژانه‌کار درێژه‌یان به مانگرتنه گشتییه‌که‌یان دا. ئایا ده‌کرێت پاش سه‌د و بیست و چوار ساڵ له کۆیله‌تی ڕۆژانه‌ی 8 کاتژیری، پاش هه‌زاربار گه‌شه‌سه‌ندی ئامێره‌کان و توند و خێرابوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی به‌رهه‌مێنان و هه‌زاربوونه‌وه‌ی فشار و شڵه‌ژاوی ده‌روونی کاته‌کانی کار، کریکاران مل به به پاگه‌نده‌ی پارته ڕامیارییه‌کان بده‌ن و شایی بۆ کۆیله‌تی خۆیان بگێڕن؟
له سه‌د و بیست و چوار ساڵی رابوردوودا هه‌ردوو باڵه‌که‌ی سۆشیال-دێمۆکراسی (ڕوسی- تا‌کپارتی و ئه‌وروپی – پاره‌له‌مانی) هه‌ر لایه‌ك به‌جۆرێك سواری ملی بزاڤی کرێکاری و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تر بوون و ده‌یان جار گه‌رماوی خوێنیان بۆ کرێکاران به‌ڕێخست؛ له پترۆگراد، بۆلشه‌ڤیکه‌کان به گه‌رماوگه‌ری به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنیان مانگرتنی کرێکارانیان خه‌ڵتانی خوێن کرد و له ئه‌ڵمانیاش برا سۆشیال-دێمۆکراته‌کانیان له گه‌رمه‌ی شۆرش و دوایی شۆڕش چه‌ندین جار له یه‌کی ئایاردا کرێکاران دایه به‌ر ده‌ستریژ و زیندانی کرد.
سه‌د و بیست و چوار ساڵه به‌شێکی زۆری بزاڤی کرێکاری له‌لایه‌ن ماشێنه ده‌وڵه‌تی سۆسیال-دێمۆکراته‌کانه‌وه (چ تا‌كپارتی بۆلشه‌ڤیکی، چ فره‌پارتیی برا ئه‌وروپییه‌کانیان) فڕیو ده‌رێت و خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێت و سه‌ره‌نجام سه‌ری کرێکاران له کۆیله‌تی ناو کارخانه‌کان ده‌رده‌چیته‌وه. ئایا پێویست و دروست نییه جارێك به‌خۆمان ته‌نیا سه‌د و بیست و چوار خوڵه‌ك پێداچوونه‌وه‌ی مێژووی پڕ شکستی بزاڤه‌که‌مان له‌سه‌ر ده‌ستی سۆشیال ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان بکه‌ین و ڕێگه‌یه‌کی تر، شێوازێكی تر له خه‌بات، ئه‌وه‌ی که له 1886دا پێی هه‌ستاین -مانگرتنی گشتی و خه‌باتی راسته‌وخۆ- بگرینه‌وه به‌ر و مێژووی پێش که‌وڵکردنی 1ی ئایار له ناوه‌ڕۆکه چینایه‌تییه‌که‌ی و خه‌باتی سه‌ربه‌خۆ و راسته‌وخۆی ئه‌مڕۆمان له‌یه‌ك گرێ بده‌ینه‌وه و له‌بری سپاردنی بیرکردنه‌وه و بڕیاردان به ئۆتوریته‌گه‌ران و ده‌سه‌ڵاتخوازان، به‌خۆمان وه‌ك هاوڕێیانمان له ئه‌رژه‌نتین و یۆنان، له خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه خه‌ریکی ڕوخاندنی پێکهایه قوچکه‌یی (هیرارشی)یه‌کانی سه‌روه‌ری سه‌رمایه و داڕشتنی کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ پشتبه‌ستوو به خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆمان، مرۆڤه چه‌وساوه و بنده‌سته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهان، بین؟
با یه‌کی ئایاری 2010 بکه‌ینه خاڵی ده‌ستپێکی کۆتایی هه‌میشه‌یی سه‌روه‌ری چینایه‌تی و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌کان
با پێکه‌وه به‌بێ ڕابه‌ر و فه‌رمانده‌ر، به‌بێ پلانی له‌پێش ئاماده‌کراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازان، به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی بێچێن و چه‌وسانه‌وه به‌کاروانی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌وه‌ریخوازییه‌وه په‌یوه‌ست بین
مه‌رگ بۆ سه‌روه‌ری چینایه‌تی له هه‌موو جۆره‌کانیدا
سه‌رکه‌وتوو بێیت خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی چه‌وساوان
گفتوگۆی سایتی A las barricadas له‌ته‌ك سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان KAF
خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌مه وه‌رگێردراوی کۆمه‌ڵه پرسیار و وه‌ڵامێکه، که ماڵپه‌ڕی ئه‌نارکیستی (A las barricadas )، ئاراسته‌ی سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان (KAF)ی کردن. وه‌ڵامی پرسیاره‌کان به زمانی ئیسپانی و ئینگلیزی و ئاڵمانی بلاوبووه‌وه و له زۆربه‌ی سایته ئه‌نارکییه‌کاندا به زمانی ئینگلیزی دانراوه. هیوادارین خوێنه‌رانی هێژا و هاوڕێیانی سۆشیالیست سه‌رنج و ڕه‌خنه و بۆچوونی خۆیان چ وه‌ك سه‌رنج (کۆمێنت) له په‌راوێزی بابه‌ته‌که‌دا یا وه‌ك تێکست بۆ ئیمهیل ئه‌دره‌سی (سه‌کۆی) بنێرن، تاوه‌کو فره‌تر له‌و باره‌وه قسه‌وباس بکه‌ین و بۆچوون و زانیارییه‌کانمان بگۆڕینه‌وه و ئه‌زموون و ئایدیاکانمان به‌یه‌کتر ببه‌خشین و ده‌رگه له‌سه‌ر پرسیاره به‌ندکراوه‌کان بکه‌ینه‌وه، تا گۆمی مهنگکراوی هزری سۆشیالیستی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا چ له باکوور و باشوور، چ له خۆرهه‌ڵات و خۆراوا بشلهقێنین و جێ به خۆبه‌ڕابه‌رزان و مامۆستازانانی پڕۆلیتاریا له بزووتنه‌وه‌که‌دا له‌ق بکه‌ین، وه‌ك پڕۆدۆن ده‌لێت “با جارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ی که پێمانوایه وه‌لام دراونهوهتهوه و سه‌رله‌نوێ وه‌ڵامه‌کان نۆژه‌ن بکه‌ینه‌وه و ته‌پوتۆزی ئایدیۆلۆژیایان لێبته‌کێنین و له‌بری هه‌زارباره‌کردنه‌وه‌ی وه‌ڵامه ئاماده‌کراوه‌کان، له‌بری ئه‌وه‌ی ئۆتوریته‌ی مامۆستابوون و ڕابه‌ربوون (شوانه‌ی ڕامیاریی) بۆخۆمان بسازین، پرسیار لای خوێنه‌ر به‌جێبهێڵین و ڕێگه بۆ به‌شدارییکردنیان له وه‌ڵامدانه‌وه و مشتومڕی په‌یگیرانه‌یان بۆ بڕه‌خسێنین. له‌بری وتنه‌وه‌ی وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی و ملکهچبووون بۆ ده‌سه‌لاتداران و ده‌سه‌ڵاتخوازان، هاوڕێیانمان، هاوه‌ڵانمان، هاوده‌رد و هاوچینه‌کانمان بۆ یاخیبوون و خۆبیرکردنه‌وه، خۆئازادکردن، خۆبڕیاردان، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌ڵخڕێنین و تف و نه‌فره‌ت له خۆبه‌رابه‌رزان و ڕامیاره مفته‌خۆره‌کان بکه‌ین. له‌بری چاوه‌ڕوانی له که‌سانیتر تاکو دونیامان بۆ بگۆڕن، به‌خۆمان هه‌ر که‌سه و له‌جێی خۆیه‌وه ده‌ست به گۆڕان له خودی خۆمان و ده‌وروبه‌ری خۆماندا بکه‌ین و ژیانی که‌سیی خۆمان، خێزان و کۆمیونێتییهکانمان، شوێنی کار و په‌یوه‌ندییه‌کانی کارمان، گوند و شار و هه‌رێم و وڵات و کیشوه‌ره‌کان له سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمیونێتییه ئازاده‌کان، کۆمونه‌کان، ئه‌نجوومه‌نه‌کان، سه‌ندیکاکان، هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی ڕێکخراو له فیدراسیۆنه‌کان و کۆنفیدراسیۆنه‌کاندا، له خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه ڕێکبخینهوه و شوێنپێی ئه‌و هێز و ئاراسته ڕیفۆرمیست و ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ی که به‌سه‌ر نه‌ته‌وه و ئایین و نه‌ژاد و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگی جیاوازدا دابه‌شمان ده‌که‌ن، له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا بسڕینه‌وه، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی بنیات بنێین، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ‌چین و بێسه‌روه‌ر! بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئه‌م وته هه‌زاران ساڵه‌یه‌ی ئازادیخوازان “بجوڵێ، بگۆڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی شتێکیش له‌ته‌ك تۆدا بکه‌وێته جوڵان و گۆران” بکه‌ینه‌وه سه‌ردێڕی کاری ڕۆژانه‌مان.
شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خوێندکارانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵچوونی به‌رده‌وامدایه
شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خوێندکارانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵچوونی به‌رده‌وامدایه
پاش ئه‌وه‌ی که خۆپیشاندانی خوێندکارانی نارازی له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی درایه به‌ر ده‌ستڕێژ و کۆمه‌لیك خوێندکاری خۆپیشانده‌ر بریندار وزیندانی و تێهه‌ڵدان کران، ناڕه‌زایه‌تی خویندکاران به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ، که پێیانوابوو به سه‌رکوت کۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دێت، له شاررۆچکهکانی تریش ناره‌زایه‌تی کلپه ده‌سێنێت و له که‌لار خویندکاران خۆپیشاندان ده‌که‌ن و له هه‌ولێری پایته‌ختیش له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابوردوودا خوێندکارانی دواناوه‌ندییه‌کان به‌رده‌وام خۆپیشاندان ده‌که‌ن و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری زیادکردنی 25 نمره بۆ خوێنکارانن، ئه‌وه‌ی که ته‌نیا خوێندکارانی ده‌رچووی ساڵی یه‌که‌م و خولی یه‌که‌می پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی ده‌گرێته‌وه
دیاربه‌کر: مانگرتنی کت‌وپڕ به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات
دیاربه‌کر: مانگرتنی کت‌وپڕ به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات
ئاماده‌کردنی: mikail firtinaci
22ی ئه‌پڕیلی 2010
مانگرتنی کتوپڕی کرێکاران بۆ زیادکردنی کرێ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا…
کرێکاران له کارخانه‌کانی خشتسازی له دیاربه‌کر ( گه‌وره‌ترین شار له باشووری خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردنشین له تورکیا) ده‌ستیاندایه مانگرتنێکی خۆبه‌خۆیی بۆ زیادکردنی کڕێ..
کار له به‌رامبه‌ر کرێی نه‌گۆڕ له ماوه‌ی چوار ساڵدا ( نزیکه‌ی 350 یۆرۆ بۆ 16 کاتژێر کار له ڕۆژێکدا) به‌بێ زیادهکرێ، کرێکارانی 11 کارخانه‌ی خشتسازی له هه‌مان شاردا له 16ی ئه‌پڕیلدا ده‌ستیاندایه مانگرتنێکی کتوپری نایاسایی، که مانگرتنه‌که به خۆبه‌خۆ و به‌رفراوان ده‌رکه‌وت.
گفتوگۆ له‌نێوان نوێنه‌رانی کرێکاران و خاوه‌نکاران له‌ژێر چاودێری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژه‌ندرمه (جه‌ندرمه) کۆتایی پێهات، که خاوه‌نکاران پێشنیاری زیادکردنی کرێ به ڕێژه‌ی 7.5%. له‌به‌رامبه‌ردا کرێکاران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد، که ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کرێن، ئه‌وا له 19ی ئه‌پریلدا ڕێپێوانێکیان بۆ به‌رده‌م پارێزگاری شار به‌ڕێده‌خه‌ن. دواجار له 21ی ئه‌پڕیلدا به زیادکردنی کرێ به ڕێژه‌ی 28% کرێکاره‌کان گه‌رانه‌وه سه‌ر کار.
سه‌رچاوه: http://libcom.org/news/wildcat-strike-diyarbak%C4%B1r-ended-victory-22042010
به‌ڕێوه‌به‌رێك ته‌قه له کرێکاران ده‌کات، که خوازیاری کڕێی ته‌واون
به‌ڕێوه‌به‌رێك ته‌قه له کرێکاران ده‌کات، که خوازیاری کڕێی ته‌واون
کرێکاره‌کان برانه نه‌خۆشخانه پاش ئه‌وه‌ی که به‌ڕێوه‌به‌ره‌که ته‌قه‌ی لێکردن
دوو کرێکاری ته‌لارسازی له مۆسکۆ له نه‌خۆشخانه خه‌وێنران، پاش ئه‌وه‌ی که به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌یان به ده‌مانچه‌ی میکاریچ گوله‌ی پلاستیکی پێوه‌نان. ئه‌م ڕوداوه له نیوه‌ی شه‌ودا له مۆسکۆ ڕوویدا، له کاتێکدا که کرێکاره‌کان له ئیڤێستیا خه‌ریکی تهلارچاکردنهوه بوون، ڕووبه‌ڕووی به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌یان بوونه‌وه ، که کرێی پێنه‌دابوون. به‌ڕێوه‌به‌ری کارخانه‌که ده‌مانجه‌که‌ی ده‌رده‌کێشێت و ده‌ست به ته‌قه‌کردن ده‌کات.
سه‌رچاوه‌ی لێوه‌وه‌رگیراو: http://libcom.org/news/boss-shoots-workers-demanding-salary-23042010
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.aitrus.info/node/795
یۆنان: شه‌پۆلێکی نوێی ناڕه‌زایه‌تی و وه‌ستانه‌وه
یۆنان: شه‌پۆلێکی نوێی ناڕه‌زایه‌تی و وه‌ستانه‌وه
شه‌پۆلێکی نوێی ناڕه‌زایه‌تی دژ به پلانه‌کانی ڵیگرتنهوه (تقشف) له یۆنان، سه‌ندیکاکان ده‌ستتێوه‌ردان له بیمه کۆمه‌ڵایه‌تتییه‌کان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه

هه‌فته‌ی پێشوو شۆڤێرانی تاکسی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ مانگرتنێکیان به‌ڕێخست، هاوکات پارێزه‌ران بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌ستیان له کارکێشایه‌وه . ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌ك ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندن دانیان پێدا ناوه ، چاوه‌ڕوانی سه‌رهه‌ڵدانی مانگرتنی زۆرتر و چڕتر ده‌کرێت . له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا بۆ ماوه‌ی 24 کاتژێر گشت کیۆسکه‌کان داده‌خرێن، لێدانی هه‌ستیار له لۆکاڵ ئابووریدا ڕۆژ به ڕۆ ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندایه …. (more…)
فیلمی دۆکومێنته‌ری ئوتۆپی ژیان (Living Utopia)
فیلمی دۆکومێنته‌ری ئوتۆپی ژیان (Living Utopia)
“ئه‌گه‌ر پێتوایه خه‌یاڵ ده‌که‌م، تکایه ئه‌و ئازادییه‌شم لێ زه‌وت مه‌که، با ئازادانه بهزرێم” ئازادیخوازێك
سه‌ره‌تای هاتن و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نارکیزم له ئیسپانیا (ئه‌نده‌لوسیای جاران) وه‌ك هزر بۆ ساڵه‌کانی کۆتایی ده‌هه‌ی هه‌شتای سه‌ده‌ی نۆزده ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌نارکیزم به واتای ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریخوازی به کرده‌وه له هه‌موو سه‌رده‌مه مێژووییه‌کاندا و له گشت گۆشه‌کانی ئه‌م جیهانه‌دا ئاماده‌یی هه‌بووه، ئیسپانیاش هه‌ر به سروشت خه‌ڵکه چه‌وساوه‌که‌ی هۆگری کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی له‌ناویدا فره‌بووه. هه‌ر ئه‌م زه‌مینه مێژووییه‌یه واده‌کات، که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا پاش دامه‌زراندنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م، ئه‌نارکیزم وه‌ك بالاده‌سترین هزری سۆشیالیستی ئازادیخوازانه له‌ناو کرێکاران و جوتیارانی ئیسپانیادا ده‌رکه‌وێت و له ساڵی 1872دا پاش یه‌که‌مین کۆنگره‌ی بزاڤی کرێکاری ئیسپانیا ته‌نیا له کۆنگره‌ی “کوردوبا”*دا فیدراسیۆنی ئه‌نارکیسته‌کان 45.000 ئه‌ندامی چالاك بگرێته خۆی و یاخیبوونه جوتیارییه‌کانی ساڵی 1873 بکه‌ونه ژێر کارایی ئه‌نارکیزم و ئه‌م کاراییه‌ش تا ساڵی 1936 واته تا شۆڕشی 1936-1939 هه‌ر له په‌ره‌سه‌ندندا ده‌بێت.
سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاراییه ڕێکخراوبوونی سه‌ربه‌خۆی کرێکاران و جوتیارانه له سه‌ندیکای شۆڕشگێڕی خۆیاندا، که دره‌وشاوه‌ترین خاڵی بزاڤی پڕۆلیتێرییه و به‌کرده‌وه‌ش ده‌رکه‌وت، که ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو له پارته رامیارییه‌کان و ده‌سه‌ڵات، گیانی خۆبیرکردنه‌وه و خۆبڕیاردان و خۆهه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێکردن و پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان ده‌په‌روه‌رێنێت، ڕێك ئه‌وه‌ی که له شۆڕشی ئیسپانیادا ڕوویدا و کۆمونه ئازاده‌کانی جوتیاران و سه‌ندیکا شۆرشگێڕه‌کانی له فیدراسیۆنه سه‌ربه‌خۆکاندا کۆکرده‌وه و به‌ره‌یه‌کی شۆڕشگێرانه‌ی پێكهێنا. پێکهاتنی کۆمونه‌کانی که‌ته‌لۆنیا و به‌شه‌کانی تری ئیسپانیا ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی کۆلخۆزه (Kolkhoz ) زۆره‌ملێیه‌کانی ڕوسیه‌ی 1921-1990ه‌وه،له‌سه‌ر ئاماده‌یی خودی جوتیاران و کرێکارانی گوندنشین پێكهاتن، هه‌ر بۆیه جوتیاران تادوا فیشه‌ك و نان و دڵۆپی خوێن دژی فاشیسته‌کان و جه‌نه‌راڵ فرانکۆ شانبه‌شانی هاوڕێ کرێکاره‌کانی ناو (CNT) جه‌نگین و گیانیان له‌پێناو سۆشیالیزمی ئازادڕهوانهدا به‌خشی.
له‌م باره‌وه چه‌ندین فیلمی دۆکومێنته‌ری و به‌ڵگه‌نامه هه‌ن و مۆری کهتوایبوون و دروستی له هه‌وڵی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌نارکی (سۆشیالیستی ناده‌وڵه‌تی) له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لۆکا‌ڵی و ناناوهندییانهی کۆمون و فیدراسیۆنه‌کان و پێکهێنانی گاردی خۆبه‌خشانه‌ی چه‌ندین هه‌زار چه‌کداری(CNT) و ئاوه‌دانکردنه‌وه و پیشه‌سازیکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه ئازاده‌کان، ده‌ده‌ن.
به‌ڵام به هاوکاری سه‌ربازی ده‌وله‌تی نازی ئا‌ڵمانیا و ده‌وله‌تی فاشیستی ئیتالیا و پیلانگێڕی ڕوسیه له دوبه‌ره‌کی دروستکردن له ڕیزی شۆڕشگێراندا و هاندانی وردهماڵیکان و پشتیوانی له پارته دژه سۆشیالیسته‌کان، چاونوقاندن و بێده‌نگه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه و تێکشانی ده‌ره‌کی شۆڕش ڕه‌خسا و کوشت‌وبڕ و ڕاونانی سۆشیالیسته‌کان سه‌راپای ئیسپانیای گرته‌وه و له هه‌رێمه‌کاندا گوند به گوند، گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك و ماڵ به‌ماڵ ڕاوه شۆڕشگێڕیان ده‌کرد. تێکشکانی شۆڕش به‌راده‌یه‌ك کارایی دانا، که بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپادا تووشی سڕبوونێك کرد. شۆرش له ئیسپانیا به‌پێچه‌وانه‌ی ڕوسیه‌وه، له‌لایه‌ن کرێکاران و جوتیارانه‌وه تا دوا توانایی پارێزگاری لێ‌کرا، هه‌وه‌ك چۆن له کرۆنشتات و ئوکرانیا و پترۆگراد کرێکاران و جوتیاران تا دوا تواناییان به‌رامبه‌ر سه‌رکوتگه‌ری له‌شکری سوور تێکۆشان و هه‌ر دیکتاتۆری پارت بوو، که وای کرد پاش حه‌فتا ساڵ ده‌سه‌لات، ئیمپراتۆری حه‌فتاساڵه‌ی پارت وه‌ك په‌شمه‌ك له چاوتروکانیکدا بتوێته‌وه و که‌س ئاخ بۆ گێرانه‌وه‌ی هه‌ڵنه‌کێشێت.
یه‌کێك له سه‌رکه‌وتنه هه‌رده‌م زیندووه‌کانی شۆڕشی کۆمه‌لایه‌تی پڕۆلیتاریا له ئیسپانیا ئه‌وه بوو، که ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیستی ناده‌وڵه‌تیدا (سۆشیالیستی ئه‌نارکی) نران، تائێستاش وه‌ك ئه‌زموون و به‌ردی بناخه‌ی بزووتنه‌وه‌که له‌به‌رچاو ده‌گیردرێن و له بیره‌وه‌ری بهشدارابووانیدا یا نه‌وه‌کانی دوایدا جێگه‌ی ستایشن، ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئۆردوگه زۆره‌ملێییه‌کانی کار و ئۆرۆستۆکراسی سه‌رانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی بلۆکی ڕۆژهه‌لاتیی (پڕۆ-ڕوسی) و په‌یوه‌ندییه پارێزراوه‌کانی کار و سه‌رمایه له ڕوسیه‌ی 1921-1990 و هاوکارییان له‌ته‌ك ده‌وڵه‌تانی بۆرژوازی و به‌ستنی په‌یماننامه له‌ته‌ك زلهێزه‌کانی سه‌رمایه‌داری جیهانی.
ئه‌م فیلمه (Living Utopia)دۆکومێنته‌رییه، یه‌کێکه له‌و به‌ڵگه‌نامه نه‌مرانه‌ی، که هاوڕێیانی خه‌باتکار له شۆرشی ئیسپانیادا وه‌ك وانه و ئه‌زموونێکی پڕشنداری شۆڕشی ڕزگاری مرۆڤایه‌تی له سه‌روه‌ری چینایه‌تی و نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ری، بۆیان تۆمارکردووین و هاورێیانێك که ئه‌وده‌م له کوشتوبڕه‌کانی گه‌رانه‌وه‌ی فاشیسته‌کاندا ڕزگاریان بوو و له وڵاتانی دراوسێ یا ئه‌مه‌ریکای لاتین گیرسانه‌وه، بۆمان ده‌گیڕنه‌وه که سه‌ره‌تا چۆن کارییان کردووه و چۆن تا دوا فیشه‌ك جه‌نگاون و چۆن تووشی خۆشاردنه‌وه و راونا بوون، هاوکات یاداوه‌رییه خۆشیبه‌خش و دره‌وشاوه‌کانی ڕۆژانی ژیانی کۆمهنهیی هه‌رێمه ئازاده‌کانی ئیسپانیامان بۆ ده‌گێڕنه‌وه.
(Living Utopia ) له‌ته‌ك سه‌بتایتلی ئینگلیزیی
http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#docid=-3323756298621550509
(VIVRE L’UTOPIE) به دوبلاژی فه‌ره‌نسی
http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#docid=-6236239516470072435
(Gelebte Utopie ) به دوبلاژی ئاڵمانی
http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#docid=-9168377341067604870
(Ζώντας την ουτοπία) به دوبلاژی پۆرتوگێزی
http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#docid=3828241846908973113
(vivir la utopia ) ئۆگیناڵ ئیسپانی
http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#
شاری (کۆڵن)ی ئا‌ڵمانیا: مانگرتن له بواری په‌روه‌رده و فێرکاریدا
شاری (کۆڵن)ی ئا‌ڵمانیا: مانگرتن له بواری په‌روه‌رده و فێرکاریدا
جارێکی تریش له شاری کۆڵن چالاکی بزاڤی فێرکاریی ده‌ستپیده‌کاته‌وه. له‌پاڵ پلانڕێژی به‌رده‌وامی نێو فێرگه و خوێندنگه باڵاییه‌کاندا بۆ ڕۆژی 22ی ئه‌پڕیڵی ئه‌مساڵ چالاکییه‌کی هه‌رێمی به‌ڕێده‌خرێت.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌فته چالاکییه‌کانی هه‌رێمی (Nordrhein-Westfalen) له‌و ڕۆژه‌دا له شاری کۆڵن خۆپیشاندانێكی فێریاران (قوتابیان) و ڕاهێنراوان (به‌شی پیشه‌یی) و خوێندکاران (زانکۆ) ئاماده‌ده‌کرێت. خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی له شاری دویسیڵدۆرف له مانگی ئایاردا ده‌کرێت.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا بێجگه له ئۆتۆنۆمه‌کان (که‌سانی خۆگه‌ردانخواز) و چالاکانی بنکه‌یی زۆر نوێنه‌ری پارته چه‌په‌کان تێیدا به‌شدار ده‌بن و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه به هوشیارییه‌وه خراوه‌ته ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمیه‌کانی (NRW) واته 09ی ئایاری 2010. کێ هێشتاکه هیوای به نوێنه‌رانی پارله‌مانی هه‌یه، با داوایان لێ بکات: (more…)
خۆپیشاندانی خوێندکاران شاره‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه
خۆپیشاندانی خوێندکاران شاره‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه

پاش ئه‌وه‌ی که له ڕۆژی 01ی ئاپریلی 2010 پاسه‌وانانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر خۆپیشاندانی خوێندکارانی دواناوه‌ندییه‌کی ناو شاری هه‌ولێر ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژ و چه‌ند که‌س بریندار ده‌که‌ن، ئه‌مڕۆ 17. ئاپڕیڵی 2010 له شاری سلێمانی خوێندکارانی زۆربه‌ی فێرگه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ده‌نه به‌ر به‌رد و شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی وردوخاش ده‌که‌ن. (more…)
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌لارێك بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئۆتۆنۆمه‌کانی شاری کۆڵن ی ئاڵمان
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌لارێك بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئۆتۆنۆمه‌کانی شاری کۆڵن ی ئاڵمان

ناوه‌ندی ئۆتۆنۆمیی شاری کۆڵن
زۆر ده‌مێکه ، چاوه‌ڕێی وه‌ها هه‌واڵێك ده‌که‌ن، ئارامتان نه‌مابوو بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ناوه‌ندێك.
کؤلن بوو به خاوه‌ندی ناوه‌ندی ئۆتۆنۆمی خۆی! (more…)
مکتبة القط الاسود الالکترونیة
ئیندمێدیا
الفسائل
الانارکیین اردن
جغرافیای آنارشی
سەکۆی ئەنارکیستان
شقیق
leave a comment